ئوردن و عێراق گرێبەستێکیان بۆ بەستنەوەی هێڵی کارەبا لەنێوان هەردوو وڵات واژوو کرد.
بەگوێری ئاژانسی فەرمی هەواڵی ئوردن، بەپێی گرێبەستەکە، ئوردن لە قۆناغی یەکەمی پرۆژەکەدا بڕی هەزار گیگاوات کاتژمێر ساڵانە کارەبا بە عێراق دەدات، دوای تەواوکردنی بەستنەوەی هێڵی نێوان هەردوو وڵات و لە قۆناغی دووەمدا دەرفەت بۆ هەردوولا دەڕەخسێت بۆ بەرزکردنەوەی توانای ئاڵوگۆڕی تەزووی کارەبا لەنێوان هەردوو وڵاتدا.
دوای تەواوبوونی کارەکانی دروستکردنی وێستگەی گۆڕەڕی ریشەی نوێ لە ئوردن و تەواوبوونی ئەو هێڵەی بە درێژایی نزیکەی ٣٠٠ کم وێستگەگە بە وێستگەی گۆڕەری قائیم لە ئوردن دەبەسرێتەوە، کارەبا لە ئوردنەوە دەگاتە عێراق.
سەرجەم ئەم کارانە لەماوەی ٢٦ مانگ لە رێککەوتنی واژووکردنی گرێبەستەکەوە، تەواودەبن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.