Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 08:48

سوپای عێراق: هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت

کوردستان TV
100%

 لیوا ته‌حسین خه‌فاجى گوتەبێژی فه‌رماندەیى ئۆپەراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند هه‌ماهه‌نگییان به‌رده‌وامه‌ له‌گه‌ڵ هێزەکانی پێشمه‌رگه‌ بۆ راوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى داعش و له‌ناوبردنیان به‌ته‌واوه‌تى.

لیوا ته‌حسین خه‌فاجى له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى رایگەیاندووە: هه‌ماهه‌نگى به‌رده‌وامه‌ له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌ چ له‌رێگاى په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنییه‌وه‌ یان له‌ رێگاى کۆبوونەوەکانەوە بێت به‌مه‌به‌ستى راوه‌دوونانى تیرۆریستانى داعش.

تەحسین خەفاجی روونیشیكردووەته‌وه‌ کە ئاڵگۆڕى زانیارى له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ بۆ رێگەگرتنه‌ له‌ كاریگه‌رى داعش له‌سه‌ر ئاسایشی هاووڵاتییان و سه‌لامه‌تیان.

گوتەبێژی فه‌رماندەیى ئۆپەراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان جه‌ختیشیكردووەته‌وه‌ کە فه‌رمانده‌ییه‌كەیان به‌رده‌وامه‌ له‌ پلان و هاوكارییه‌كانى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ فشار خستنه‌ سه‌ر گرووپه‌ تیرۆرستیه‌كان، وهه‌ماهه‌نگى هاوبه‌شیش به‌رده‌وامه‌ بۆ بنبڕكردنى تیرۆر و رێگەگرتن له‌ كاره‌ تیرۆریستییه‌كانى كه‌ زیان به‌ ئابوورى و سه‌لامه‌تى وڵات و هاووڵاتییان ده‌گه‌ێنێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.