Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 00:32

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و سکرتێری گشتی ناتۆ تاوتوێی پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست دەکەن

کوردستان TV
100%


وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ و سکرتێری گشتی ناتۆ، یانس ستۆڵتنبێرگ تاوتوێی پێشهاتەکانی ئەم دواییەی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستیان کرد.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە پۆمپیۆ و ستۆڵتنبێرگ پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە و لە میانیدا تاوتوێی پێشهاتەکانی ئەم دواییەی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و گرنگی یەکگرتوویی ناتۆیان کردووە.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، پۆمپیۆ پێشوازیی لە بڕیاری ئەمریکا و یۆنان کردووە بۆ دەستپێکردن بە گفتوگۆ، و داوای کەمکردنەوەی گرژییەکانی لە ناوچەکەدا کردووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.