Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 00:21

هاتووچۆی سۆران: له‌رووداوێکی هاتووچۆدا که‌سێک گیانی له‌ده‌ستدا

کوردستان TV
100%


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سۆران بڵاوی كرده‌وه‌ له‌ دره‌نگانی شه‌وی رابردوو رووداوێكی هاتوچۆ له‌ جۆری شێلان له‌ دوو سایدی دەروازە نزیک گەراجی گشتی سۆران کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری هۆندای ئەلێنترا خۆی کێشاوه‌ بە کەسێکی پیادەڕۆ كه‌ تەمەنی 35 ساڵ و دانیشتووی سۆران ــ بابشتیان بووه‌  دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.

 هاتووچۆی سۆران راشیده‌گه‌ێنێت ، لێرەدا داوا لە شۆفێرو هاوڵاتیان دەکەین خۆیان بەدوور بگرن لە سەرپێچی و لێخوڕینی خێراو و هەڵە و بێئاگایی و مەترسیدار، کەسانی پیادەڕۆ لەکاتی پەرینەوەیان لە شەقام زۆر بە وشیاری تێپەربوون ئەنجامی بدەن بۆ پاراستنی سەرو ماڵی خۆیان هاوڵاتیان چونکە لەم ماوەیە ژمارەی رووداوی هاتووچۆی جۆراوجۆر و قوربانی و لە گیانلەدەستدان و بریندار بوون بەرادەکی بەرچاو زیادی کردووە بەتایبەت حاڵەتی رووداوی شێڵان.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.