پاش هۆشدارییەکەی ئەمەریکا بۆ عێراق کە ئەمریکا باڵیۆزخانەی خۆی لە بەغدا داده‌خات ئەگەر حکومەتی عێراق کار بۆ راگرتنی هێرشی میلیشیاكانى سه‌ر به ئێران نه‌كات لە دژی ئەمەریکاییەکان، سه‌رچاوه‌يه‌كى ئه‌مريكى له به‌غدا به كه‌ناڵى "ئهلعهربييه"ى رایانگەیاند: هەواڵی ئه‌وه هه‌يه كه ئه‌مريكا بڕیارى داخستنی باڵیۆزخانەی واشنتۆن لە بەغدا بدات.
سەرچاوەکانی ئەمریکا لەعێراق ئاشكراشيان كرد: زانیاریمان هەیە کە پلانێک هەیە بۆ هه‌ڵكوتانه سه‌ر باڵیۆزخانەى ئه‌مريكا له عێراق و به بارمتەگرتنی كارمه‌ندانى باڵيۆزخانه‌كه.
جێى ئاماژه‌يه، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئەمریکا ژماره‌يه‌ك داواکاری پێشکەش بە مستەفا كازمى سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووه بۆ ئەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دانه‌خرێ.
به‌گوێره‌ى سەرچاوەکان، پۆمپیۆ ماوه‌يه‌كى داوه به كازمى بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی واشنتۆن پێش داخستنی باڵیۆزخانەکە.
سەبارەت بەو هەواڵەی کە ماتی‌و تۆلەر، باڵیۆزی واشنتن لە عێراق به‌غداى جێهێشتبێ و هاتبێته كونسوڵخانه‌ى ئه‌مريكا له هەولێر، سەرچاوەکان رایانگەیاند کە ئەمریکا ئه‌و هه‌واڵه‌ى ره‌ت كردۆته‌وه.
به‌گوێره‌ى په‌یامنێرى "یٔهلعهربییه"، واشنتن دوا هه‌لى داوە بە مسته‌فا كازمى بۆ یٔەوەی رێگه له‌و گرووپانه بگرێ کە باڵیۆزخانەی یٔه‌مریكا له به‌غدا ده‌كه‌نه یٔامانج و، بەپێی سەرچاوەکانی "یٔهلعهربییه"، یٔه‌مڕۆ دووشەممە دوا مۆڵه‌تى پۆمپیۆ بۆ حكومه‌تی عێراق بەسەر دەچێت.
Kurdistan CT
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.