Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 00:22

نرخی یه‌ک به‌رمیل نه‌وتی خاو گه‌یشته‌ 42 دۆلار و 5 سه‌نت

کوردستان TV
100%


لە یەکەم رۆژی هەفتەدا، نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت بووە ٤۲ دۆلار و پێنج سەنت.

لە کاتێکدا رۆژی هەینی نرخی بەرمیلێک نەوت تا ٤۱ دۆلار و ٥۲ سەنت دابەزی و رۆژەکەی بە ٤۲ دۆلار و ۹۲ سەنت تەواو کرد، بەڵام کاتژمێر ٠٩:٢٥ی ئەمڕۆ نرخەکەی بە رێژەی سەدا دوو دابەزی و گەیشتە ٤۲ دۆلار و پێنج سەنت.

لە هەمان کاتدا بەرمیلێک خاوی رۆژئاوای تێکساس بە ۳۹ دۆلار و ۹۱ سەنت فرۆشرا.

زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە جیهاندا، خواستی لەسەر نەوت کەم کردووەتەوە.

لە لایەکی دیکەشەوە هەفتەی رابردوو، ژمارەی سەکۆکانی هەڵکەندنی بیرە نەوت لە ئەمریکا بەراورد بە هەفتەی پێش خۆی، چوار سەکۆ زیادی کرد و چاوەڕوان دەکرێت ئەم کارە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت لەو وڵاتە و کاریگەری لەسەر رێژەی خستنەڕووی نەوت هەبێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.