Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 02:24

جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە وردەکاری دروستکردنی یەکەیەکی ژمێریاری لە وەزارەتی پێشمەرگە راگه‌یاند

کوردستان TV
100%


 جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان  رایده‌گه‌ێنێت  دوای بڕیاری وەزارەتی پێشمەرگە لە چوارچێوەی پرۆسەی چاکسازی بۆ دروستکردنی یەکەیەکی ژمێریاری، بڕیارە بە قۆناغ جێبەجێ بکرێت و لە یەکەم قۆناغیش نەسریەی ھەردوو یەکەی ٧٠و٨٠ دەخرێتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە و دواتریش قۆناعەکانی دیکە جێبەجێ دەکرێت تا ھەموو ھێزی پێشمەرگە یەک دەخرێت.

لیوا قارەمان کەمال، جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان راگه‌یاند دوای بڕیاری وەزارەتی پێشمەرگە لە چوارچێوەی پرۆسەی چاکسازی کە یەکەیەکی ژمێریاری بۆ ھەموو ھێزی پێشمەرگە دروست بکرێت و یەکەی ٧٠و٨٠ش بخرێتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە و ھەموو ھێزی پێشمەرگە ببێتە یەک ھێز و ھەمووشی لە وەزارەتی پێشمەرگە مووچە و نەسریەی خۆی وه‌رەبگرێت و وەکو ھێزێک مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، بەڵام ئەمە بە قۆناغ دەکرێت.

ده‌شڵێت لە یەکەم ھەنگاویش لە قۆناغی یەکەم، لە مانگەکانی داھاتوو نەسریەی ھەردوو یەکەی ٧٠و٨٠کە راستەوخۆ لە وەزارەتی دارایی وەردەگرن، ئیدی لە وەزارەتی پێشمەرگە وەردەگرن، رەوانەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت دواتر بەسەر ھەردوو یەکە دابەش دەکرێت.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات دوای ئەوە قۆناغی دیکە جێبەجێ دەکرێت، وەکو پێدانی مووچە لە وەزارەتی پێشمەرگە و یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە، تاوەکو ھەموو ھێزی پێشمەرگە دەبێتە یەک ھێز و ھەمووشی لە وەزارەتی پێشمەرگە مووچە وەردەگرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.