له چیڕۆکه سه‌یر و دەگمەنه‌كان له‌بارەی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.. وتارێک زیاتر 8 له کاتژمێری خایاند.
له یەکێک لە چیڕۆکه ده‌گمه‌ن و سه‌یره‌كان لەبارەی رێكخراوى نه‌ته‌وه یەکگرتووەکان كه لە 24ی یٔۆکتۆبەری ساڵی 1945 لە شارى سان فرانسیسکۆ لە یٔەمریکا دامه‌زراوه، نوێنەری یه‌كێك له وڵاتانى یٔه‌ندام له ساڵى 1957 وتارێکی 8 کاتژمێری پێشکەش کرد تا یٔه‌و راده‌ى ماندوو بوو و له‌هۆش خۆى چوو و گواسترایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه، بۆ رۆژی دواتر كه لە نەخۆشخانە گه‌ڕایه‌وه کاتژمێرێکى دیكه‌شى بۆ وتاره‌كه‌ى زیاد كرد، یٔه‌مه له‌كاتێكدا بوو كه پزیشکێک چاودێری پاڵه‌په‌ستۆى خوێنی دەکرد، بەمه‌ش (كریشنا مینۆن)، یٔه‌و دیپلۆماتكاره هیندییه‌ى به "پاڵه‌وانى كشمیر" ده‌ناسرێ له هیندستان و ساڵى 1974 له ته‌مه‌نى 78 ساڵیدا كۆچى دوایى كرد، ژماره‌یه‌كى پێوانه‌یى تۆمار كرد كه له ساڵى (1957)ـەوە تا یٔێستا كه‌س یٔه‌و ژماره‌ى نەشکاندووە.
كریشنا مینۆن کە دواتر بوو به وەزیری بەرگری هیندستان، لەو وتەیەدا داکۆکی لەپێگەی وڵاتەکەی کرد لەسەر "پرسى کشمیر" وەک ناوچەیه‌كى سنووریی جێناکۆک لەگەڵ پاکستان، به‌مه‌ش "ده‌رگاى مشتومڕی پاکستانی له‌سه‌ر یٔه‌و ناوچه‌یه بۆ هەمیشە داخست و کاتی دا به ( سەرۆک وەزیرانی یٔەو کاتەى هیندستان)، دکتۆر جەواهر لال نەهرۆ بۆ یٔەوەی بەسەرکەوتوویی جووڵه بكا و دەسەڵاتی هیندستان لە کشمیر پته‌و بكا".
ژێده‌ر: Kurdistan CT
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.