به‌رگی یه‌كه‌می ئیدیۆم له ڕواندزێ و ده‌ورووبه‌ری، له كۆكردنه‌وه و ئاماده‌كردنی، سێ مامۆستای دڵسۆزی شاری راواندز،( د. هه‌ڵمه‌ت بایز و ڕێبوار عه‌بدوڵڵا و هێمن مه‌لا ڕه‌قیب) كه‌وته به‌ر دیده‌ی خوێنه‌ران.
"ئیدیۆم له ڕواندزێ" له لایه‌ن سه‌نته‌ری هه‌ندرێن بۆ زمان و توێژینه‌وه‌ی كه‌لتووری/ زانكۆی سۆران بڵاو كراوه‌ته‌وه. به‌رگی ئه‌م كتێبه به په‌نجه زێڕینه‌كانی هونه‌رمه‌ند ته‌یب موعته‌سم كێشراوه.
له‌م كتێبه‌دا، زیاتر له هه‌زار په‌ند و ئیدیۆمی شاره‌كه، شرۆڤه كراوه و مانای ئیدیۆمه‌كه و دروستبوونی ئیدیۆمه‌كه خراوه‌ته ڕوو. ئه‌م كتێبه له 158 لاپه‌ڕه پێكهاتووه و كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی له بواری فۆلكلۆری ناوچه‌كه پڕ كردۆته‌وه و ژماره‌یێكی زۆری ئیدیۆمیان له له ناوچوون پاراستووه.
پیرۆزبایی له‌و سێ مامۆستا به‌ڕێزه ده‌كه‌ین، هیوادارین له به‌رگی دووه‌می كتێبه‌كه، فریای په‌ند و ئیدیۆمه تۆمارنهكراوهكان بكه‌ون و تا ئه‌م گه‌نجینه‌ی باب و باپیرانی ئێمه له ناو نه‌چێت..
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.