Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 10:44

پۆلیسی سلێمانی: 3 تۆمه‌تبار به‌بڕێک پاره‌ی‌ ساخته‌وه‌ ده‌ستگیرکران

کوردستان TV
100%


مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ سێ‌ تۆمه‌تباریان به‌بڕێك پاره‌ی‌ ساخته‌و بڕێك كاغه‌زی‌ ئاماده‌كراو بۆ ساخته‌كردنی‌ پاره‌ ده‌ستگیركرد .

له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی سلێمانی بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس‌ زانیاری‌ پێگه‌یشت له‌باره‌ی‌ سێ‌ تۆمه‌تباره‌وه‌ كه‌ بڕێك پاره‌ی‌ ساخته‌یان پێیه‌ ، لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ستپێكردو دوای‌ چونی‌ مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی فریاكه‌وتن و پۆلیسی نه‌هێشتنی‌ تاوان  بۆ شوێنی‌ مه‌به‌ست له‌ گه‌ڕه‌كی‌ سه‌رچنار  3 تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران و ده‌ستگیرا به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی‌ جۆری‌ لاندكرۆزه‌ر كه‌ بڕێك پاره‌ی‌ ساخته‌ی‌ تێدابوو به‌جۆرێك ته‌نها هه‌ردوو دیوی به‌سته‌پاره‌كان 100 دۆلاری‌ ساخته‌ بووه‌و له‌ناوه‌وه‌ هه‌مووی‌ كاغه‌زی‌ سپی‌ بووه‌و به‌قه‌باره‌ی‌ دۆلار بڕدراوه‌ كه‌ 42 به‌سته‌ بووه‌.

هه‌روه‌ها ده‌ستیش گیرا به‌سه‌ر  چوار چه‌ك له‌ جۆری‌ دوو ده‌مانچه‌و ژێرسێیه‌ك و كڵاشینكۆفێك و ژماره‌یه‌ك فیشه‌ك ومه‌غزه‌ن.

 راشیده‌گه‌یه‌نن له‌ئێستادا تۆمه‌تباران كه‌ سه‌رجه‌میان كوردن و دانیشتوی‌ شاری‌ سلێمانین به‌ بڕیاری‌  دادوه‌رو به‌ پێی‌ مادده‌ی‌ 298 له‌یاسای‌ سزادانی‌ عیراقی‌ راگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌.

1


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.