Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 02:14

لە دەڤەری باڵەکایەتی پەردە لەسەر وێنەی بارزانی مەلا خالید لادرا

کوردستان TV
100%

لە یادی 57 ساڵەی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستان، بە ئامادەبوونی بەرپرسی لقی 26ی گوڵان و بەرپرسانی حزبی و حکوومی و سەربازی و چین و توێژەکانی ناوچەکە، مەراسیمێک لە ئەشکەوتی سەردێمان لە دەڤەری باڵەکایەتی بەڕێوەچوو، کە ڕێکخراوی نەوەکانی ئەیلوول سازی کردبوو.

هەر لەو ڕێوڕەسمەدا، بە ئامادەبوونی خانەوادەی خوالێخۆشبوو، پەردە لەسەر وێنەی بارزان مەلا خالید، بێژەری ئێزگەی دەنگی کوردستان لە شۆرشی ئەیلوول، لە هەمان شوێنی ئێزگەی شۆڕش لادرا.

کەریم سمکۆ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.