Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 02:15

سعوودیە: سیسته‌می تایبەت بە تۆمارکردنی گەشتی عەمرە چاڵاک کرا

کوردستان TV
100%


وەزارەتی حەج لە سعوودیە دووبارە چالاککردنەوەی ئەو سیستمەی راگەیاند کە تایبەتە بە تۆمارکردنی ناوی ئەو کەسانەی دەیانەوێت عەمرە بکەن.

وەزارەتی حەج لە سعوودیە لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە لە چواری مانگی تشرینی یەکەمی داهاتووەوە بە شێوەی قۆناغ بە قۆناغ، عەمرە دەستپێدەکاتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش لەمڕۆوە سیستمەکەیان چالاککردووەتەوە.

لە ۲۳ی ئەیلوول چەند سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە ئاشکرایان کردبوو کە دوای ئەوەی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بۆ ماوەی شەش مانگ حەج و عەمرە راگیرا لە چواری مانگی تشرینی یەکەمی داهاتووەوە بەشێوەیەکی سنووردار عەمرە دەستپێدەکاتەوە و سەدا ۳۰ی پێشوو خەڵک دەتوانن سەردانی کەعبە و مزگەوتی حەرام بکەن و لە ۱٨ی مانگی تشرینی یەکەمی داهاتووەوە رێژەکە بۆ سەدا ۷٥ بەرز دەکرێتەوە و لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەمی داهاتوودا بە لەبەرچاو گرتنی رێنماییە تەندروستییەکان پێشوازی لە سەرجەم گەشتیارە بیانی و ناوخۆییەکان دەکرێت.

ئەمساڵ بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، ئەنجامدانی حەج و عەمرە تەنها بۆ کەسانی ناوخۆی سعوودیە رێپێدراو بوو.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.