تەواوی گەراجەکانی وەستانی ئۆتۆمبێل ناچار دەکرێن رۆژانی هەینی و پشووهكان لە کارکردن بەردەوام بن و لەکاتی وەرگرتنی پارەی زیاتر تووشی سزا دەبن.
بە راسپاردەی ئاوات محەمەدـ قائیمقامی سلێمانی، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت و لیژنەی هاتووچۆ لەگەڵ خاوەنی گەراجەکانی ناوشاری سلێمانی کۆبونەوەو باس لە رێنماییەکانی کارکردنی ئەو گەراجانە کرا. بڕیاردرا رۆژانی هەینی هاوشێوەی رۆژانیتر گەراجەکان لە کاردا بن و گهراجهكان كراوهبن
لەبارەی نرخیشەوە لەشکر حەمید_ سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت تەئکیدیکردەوە کە بەپێی خزمەتگوزارییەکانیان کرێی وەستانی ئۆتۆمبێل لە شۆفێران وەربگیرێت، بهو شێوهیهی كهلهلایهن چاودێری بازرگانییهوه دهسانیشان كراوه، بەجۆرێک ئەو گەراجانەی کە کۆنکرێت یان قیرتاوە لەگەڵ بوونی سەقف بۆماوەی شەش سەعات تەنها (۱٥٠٠) هەزار و پێنجسەد دینارەو لەو کاتە زیاتر دەبێت بە دوو هێندە، ئەو گەراجانەی تەنها کۆنکرێت یان قیرتاوە بۆ شەش سەعات (۱۲٥٠) هەزارو دوسەدو پەنجا دینار وەردەگیرێت و بۆ ئەو گەراجانەش کە زەوییەکەی گڵ و تێكهڵهیه و سەقفی نییە بۆ شەش سەعات تەنها (۱٠٠٠) هەزار دینار وەردەگیرێت، هەرکاتێک خاوەنی گەراجێک لەو نرخە زیاتر وەربگرێت توشی سزای ماددی یان داخستن دەبێتەوە.
رائیدی هاتووچۆ چالاک سەڵاح_ سەرۆکی لیژنەی هاتووچۆ ئاگاداری دا بە خاوەنی گەراجەکان بە هیچ جۆرێک ئۆتۆمبێل لەسەر شۆستەو شەقامەکان رانەگرن، لەکاتی سەرپێچیدا سزای ماددی خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە لهلایهن بهرێوبهرایهتی هاتووچۆوه و خاوەنی گەراجەکەش لهلایهن لیژنه هاوبهشهكانی قائیمقامیهتهوه دەدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.