Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 02:15

هێمن هه‌ورامی پێشوازی له‌ کونسوڵی گشتی یۆنان له‌ هه‌رێمی کوردستان ده‌کات

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ٢٨ ی ٩ ی ٢٠٢٠ هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازی كرد له‌ ئێفسیمیۆس کۆستۆپۆلۆس کونسولی گشتی یۆنان لە ھەرێمی کوردستان.

له‌ دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا وێرای گۆڕینەوەی بیرو ڕا لەسەر دوایین رەوشی سیاسی ناوچەکە، برەوسەندنی زیاتری پەیوەندییەکانی یۆنان و ھەرێمی کوردستان و ھەنگاوەکانی ئایندە بۆ پەیوەندی پەرلەمانی خرایە روو.

هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بە بۆنەی کۆتایی ھاتنی کارەکانی وه‌ک کونسولی گشتی، ھیوای سەرکەوتنیان لە ئەرکی نوێیدا بۆ ئێفسیمیۆس کۆستۆپۆلۆس کونسولی گشتی یۆنان لە ھەرێمی کوردستان خواست.

23

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.