Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 02:25

39 که‌سی دیکه‌ له‌کوردستانی سوریا تووشی کۆرۆنا بوون

کوردستان TV
100%


به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى له‌كوردستان سوریا ئاماری 24 كاتژمێری رابردوو حاڵه‌تی تووشبوون ، چاكبوونه‌وه‌ ، گیان له‌ده‌ستدانی به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند 


به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 39 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون 


‌ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا حه‌وت كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه‌ و  دوو تووشبووش به‌په‌تاكه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌ 


به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستى له‌كوردستانی سوریا ده‌شڵێت له‌سه‌ره‌تای بڵاو بوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ناوچه‌كه‌دا  هه‌زار و 398 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون ، 61 كه‌س به‌په‌تاكه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌ ، 397 تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه‌

 

 دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.