لە نوسراوێکدا کە واژۆی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی لەسەرە كهئاڕاستەی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی کراوە كهتێیدا هاتووه بهپێی ئهو زانیارییانهى كهپێمان گهیشتووه ، ژمارەیەک هاوڵاتی بەدەر لە یاسا و رێنماییەکان، بەبێ بونی هیچ بەڵگە و مافێکی یاسایی هەستاون بە دەستبەسەراگرتنی روبەرێکی زۆری زەوی لە سنوری شارەوانیتاندا، وەک زەوییەکانی (37ی خێوەتە) نزیک هەواری شار، دوای ئەوەی نەخشەی جیاکردنەوەیان بۆ زەوییەکان ئامادەکردووە، بەشێوەی کارت و ژمارەی هەوایی کڕین و فرۆشتن بە زەوییەکانەوە دەکەن.
ئاماژە بهوهش كراوه كه بەپێی یاسای ژمارە (3ی ساڵی 2018) تایبەت بە "رێگری و لادانی زیادەڕۆیی لەسەر موڵکی دەوڵەت"، پێویستە دەستبەجێ بە هەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو کەسانەدا بکرێت.
ساسان عهونی وهزیری شارهوانی داوا لە شارەوانی سلێمانی دەکات، بە زوترین لەهەر رێکارێکی یاسایی کە بەرامبەر زیادەرۆکارا نو راگرتنی ئەو زیادەڕۆییانە دەگیرێتەبەر، ئاگادار بکرێنەوە.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.