Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 04:33

ئازەربایجان کۆتا هۆشداری دەداتە ئەرمینیا

کوردستان TV
100%


وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان، هۆشداری دایە سوپای ئەرمینیا کە بەردەوامە لە دەستڕێژکردن بە ئاراستەی یەکە نیشتەجێبوونە مەدەنییەکانی وڵاتەکەیدا.

وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی ئاشکراکردووە کە له سەرلەبەیانییەوە، سوپای ئەرمینیا دەستڕێژی بەئاراستەی یەکە نیشتەجێبوونەکانی شاری تەرتەر دەستپێکردووە و ئازەربایجان-یش بۆ کۆتاجار هۆشداری داونەتێ کە کۆتایی بەم پەلامارانە بهێنن، ئەگەرنا بەرپەرچ دەدرێنەوە.

لە لایەکی دیکەشەوە، وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان گرتەی چەند تانک و زرێپۆشێکی ئەرمینیا-ی بڵاوکردەوە کە لە میانی پێکدادانەکاندا لەناوبراون.

بەیانی دوێنێ بەهۆی ئەوەی سوپای ئەرمینیا، دەستڕێژی گولـلەی بە ئاراستەی یەکە نیشتەجێبوونەکانی ئازەربایجان-دا کرد پێکدادان لەنێوان هێزەکانی هەردوو وڵاتدا دروست بوو.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.