لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری لەپەرلەمانی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه له‌درێژه‌ى كۆبوونەوەكانیاندا بەمەبەستی ئامادەكردنی راپۆرت لەسەر پڕۆژەیاسای فرۆشتن و بەكرێدانی مایەكانی دەوڵەت، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەمە 2020/9/28، كۆبوونه‌وه‌ى ی لێژنه‌كه بەسەرپەرشتیی هێڤیدار ئەحمەد جێگری سەرۆكی لیژنەو ئاماده‌بوونی د.ڤالا فەرید وەزیری هەرێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان و بڕیاردەرو ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە به‌رێوه‌چوو
راشیده‌گه‌یه‌نن كه لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر ئامادەكردنی راپۆرتی پڕۆژەیاسای فرۆشتن و بەكرێدانی مایەكانی دەوڵەت لەهەرێمی كوردستان-عێراق كرا بۆئەوەی لەرێگەی ئەم پرٍۆژەیاسایەوه دەرگای گەندەڵی و بوونی شەفافییەت لەفرۆشتن و بەكرێدانی مایەكانی دەوڵەت ئاشكراببێت.
ئەو پڕۆژەیاسایە لەچوارچێوەی ئەو پڕۆژانەدایە كەمه‌به‌ست لێیان چاكسازیكردنه لەسەرجەم سێكته‌ره‌كانى دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێم لەبەرژەوەندیی گشتیدا
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.