Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 12:44

هێمن هەورامی: سەرۆکی حکومەت هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی له‌ په‌رله‌مان ده‌خاته‌ڕوو

کوردستان TV
#7
100%

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان  رایگه‌یاند: هەفتەی داهاتوو پەرلەمان بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وه‌زیره‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان كۆده‌بێته‌وه‌.

ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دوێنی به‌ فه‌رمی نووسراوی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتۆته‌ په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌پێی مادده‌ی 66 بڕگه‌ی دووه‌م كه‌ به‌رێزیان داوای كردووه‌ دانیشتنێكی په‌رله‌مان بكرێت، ئه‌و خاڵانه‌ی له‌ نووسراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ په‌رله‌مانی كوردستان هاتووه‌، كه‌ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیره‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان دێن.

هه‌ورامی گوتی جێگری سەرۆکی پەرلەمان رایگه‌یاند: هەفتەی داهاتوو، به‌رێز مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیرە تایبەتمەندەکان لەسەر داوای سەرۆکی حکومەت دێنه‌ پەرلەمانی كوردستان بۆ ئەوەی روونکردنەوە لەسەر چەند بابەتێک بدەن.

ھێمن ھەورامی، گوتیشی: ئەمڕۆ كۆبوونەوەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانمان كرد، ھەفتەی داھاتوو كۆبوونەوەی نێوان حكومەت و پەرلەمان ئەنجامدەدرێت.

هه‌ورامی گوتیشی: خاڵی یه‌كه‌م خستنه‌ڕووی هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی یاسایی چاكسازیه‌ له‌ مووچه‌ و ده‌رماڵه‌كانی له‌ 1ی 7ی ئه‌مساڵه‌وه‌ كه‌وتۆته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

هێمن هه‌ورامی گوتیشی: خاڵكی تر په‌یوه‌سته‌ به‌ باسكردنی دۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستان بابه‌تی مووچه‌، خاڵی سێیه‌م  په‌یوه‌سته‌ به‌ باسكردنی دۆخی ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداری هه‌رێم بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا.

شایه‌نی باسه‌، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە چەند رۆژی رابردوودا بە نووسراوی فەرمی داوای لە پەرلەمانی كوردستان كرد دانیشتنێكی تایبەت رێكبخات.

تێیدا سەرۆکی حکومەت لە سەر جێبەجێکردنی كارنامەی چاکسازیی کابینەی نۆیەم و ڕێڕەوی گفتوگۆکان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی و شیکردنەوەی دۆخی دارایی و تەندروستی ئێستای هەرێمی کوردستان و لێکەوتەکانی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا ، گوتارێک پێشکەش دەکات.

بە پێی ماددەی 66 بڕگەی دووەم لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان ، سەرۆک وەزیران دەتوانێت داوا دانیشتنی پەرلەمان بکات بۆ ئەوەی ڕوونکردنەوە لە سەر بابەتێک بدات و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانیش دەبێ لە ماوەیەکدا کە لە 14 ڕۆژ تێپەڕ نەکات ئەو دانیشتنە ڕێک بخات.

دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ: سامان زاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.