وهزیری كشتوكاڵ و سهرچاوهكانی ئاو رایگهیاند، ئهمڕۆ ژمارهیهك بڕیان تایبهت به پیشهسازی پهلهوهری دهركردوه، یهكێك له بڕیارهكانیش بهردهوامیدانه به باجی گومرگی لهسهر هێلكهی تروكاندن.
كەرتی پیشەسازی پەلەوەر كەرتێكی گرنگە، بۆیە ئەنجوومەنی باڵای پیشەسازی پەلەوەرمان دامەزراندووە تاوەكو كێشە و گرفتەكانی ئەم كەرتە چارەسەر بكەین.
بێگهرد تاڵهبانی وهزیری كشتوكاڵ و سهرچاوهكانی ئاوی حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند: ئهمرۆ لەگەڵ کاک کەریم سلێمان، بریکاری وەزارەت سەرپەرشتی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای پیشەسازی پەلەوەرم كرد، كە پێكهاتووە لە نوێنەری سەرجەم خاوەن كێڵگە پەلەوەریەكان، سەربڕخانەکان، كارگەكانی ئالیك، هەڵێنەرەكان و كۆمەڵە پەلەوەریەكان لەگەڵ بەڕێوەبەرە گشتیە پەیوەندارەکانی وەزارەتمان بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی بە كۆی دەنگ چەند بڕیارێكماندا.
بەردەوامیدان بە باجی گومرگی لەسەر هێلكەی تروكاندن، هەروەها تەنها خاوەن هەڵێنەرەكان دەتوانن هێلكە تروكاندن هاوردە بكەن بە پێی توانای خۆیان، دامەزراندنی سندوقی پاڵپشتی كەرتی پەلەوەری، زیادكردنی باج لەسەر پارچەكانی مریشك، ئاسانكاری كرێی كارەبا و سۆیە دەكرێت بۆ كارگەكانی ئالیك، لە بەرامبەردا پێویستە ئەوانیش نرخی ئالیك دابەزێنن بۆ ئەوەی نرخی مریشك لەسەر هاوڵاتی كەم بێتەوە.
هەروەها لیژنەیەك چاودێری هەڵێنەرەكان دەكات، چارەسەركردنی هەناردەی بەرهەمی مریشک بۆ خوارو ناوەڕاستی عێراق.
پڕۆژە یاسایەكمان لە ئەنجوومەنی وەزیرانە بۆ پێداچوونەوە بەكاری سەرپەرشتی پڕۆژە كشتوكاڵی و ڤێتێرنەریەكان لەگەڵ قەرزە كەڵەكە بووەكانی سەر پڕۆژەكان بكرێتە قەرزی درێژخایەن.
ئەمانە بەشێکن لە بڕیارەکانی کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی باڵای پیشەسازی پەلەوەر لە پێناو بەرەو پێشبردنی ئەم کەرتە گرنگە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.