Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 12:56

ئه‌مریکا پشتگیری و پاڵپشتی خۆی بۆ پێشمه‌رگه‌ دووپاتکرده‌وه‌

کوردستان TV
#7
100%

شاندێكی باڵای سه‌ربازی راوێژكارانی ئه‌مریكا له‌عێراق و هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یان كردو دۆخی ئێستا و مه‌ترسییه‌كانی تیرۆرو جموجۆڵی تیرۆریستان  تاوتوێ كرد.

ئه‌مڕۆ 28ی ئه‌یلولی 2020 شۆرش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان و ئه‌فسه‌رانی پله‌ باڵای وه‌زاره‌ت، له‌گه‌ڵ كۆلۆنێل ڤۆرهیس به‌رپرسی ئۆفێسی ئه‌منی هاوبه‌شی هێزی هاوپه‌یمانان له‌عێراق و كۆلۆنێل جولیات، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر كۆبۆوه‌.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، تاوتوێی دۆخی ئێستای مه‌ترسییه‌كانی تیرۆرو جموجۆڵی تیرۆریستان كرا.

كۆلۆنێل ڤۆرهیس، ئاماژه‌ی به‌دۆخی ئێستای به‌غدا كرد و رایگه‌یاند: سه‌رباری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆریستانی داعش، ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا دروست بووه‌، جێگه‌ی نیگه‌رانی هه‌مووانه‌و ئێمه‌ خوازیاری ئه‌وه‌ین سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌كه‌ به‌رقه‌راربێت و به‌یه‌كه‌وه‌ ره‌نگ و بیری تیرۆریستان له‌ناوببه‌ین.

هاوكات ستایشی رۆڵ و قاره‌مانێتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كرد، له‌خۆرێكخستنه‌وه‌و ئاماده‌سازییان بۆ پاراستنی سه‌نگه‌ره‌كانیان و رووبه‌ڕووبونه‌وه‌و راوه‌دوونانی تیرۆریستان.

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، گه‌ل و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌میشه‌ دروشمی ئاشتی و ئارامی و پێكه‌وه‌ژیانی به‌رزكردۆته‌وه‌، پێشمه‌رگه‌ش هاوشانی هه‌ڵگری ئه‌و دروشمانه‌، خه‌باتی به‌رده‌وام له‌و پێناوه‌دا ده‌كات.

گوتیشی: دۆستایه‌تی كورد و ئه‌مریكا مێژوێكی درێژی هه‌یه‌و وه‌ك وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه‌، هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ به‌رده‌وامه‌كانی گه‌ل و حكومه‌تی ئه‌مریكا و سوپای ئه‌و ووڵاته‌ به‌رز ده‌نرخێنین، هه‌نگاوه‌كانمان له‌خۆرێكخستنه‌وه‌و خه‌باتی دژ به‌تیرۆریستان پێویستی زۆری به‌ئێوه‌و وڵاتانی تری دۆستمانه‌ له‌ هێزی هاوپه‌یمانان.

له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه‌، شاندی باڵای سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌عێراق و كوردستان، پشتگیری و پاڵپشتی خۆیان بۆ وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ دووپاتكرده‌وه‌.

كۆبوونه‌وه‌، به‌ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، پڕۆسه‌ی پێكهێنانی خاڵی هاوبه‌ش له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق، پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی ئه‌منی له‌ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، كۆتایی هات.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.