Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 12:47

وەزارەتی رۆشنبیری: نووسەران‌ و رووناکبیران دڵنیا دەکەینەوە، هیچ هەوڵێک بۆ بەرتەسکردنەوەی ئازادی نییە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی هەرێم روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ رایگه‌یاند: نووسەران‌ و رووناكبیرانی خۆشەویست دڵنیا دەكەینەوە، هیچ هەوڵێك بۆ بەرتەسكردنەوەی ئازادی نییە، وەزارەتی رۆشنبیری‌و لاوان هەردەم داكۆكیكاری مافەكانی نووسەران‌ و رووناكبیران‌ و ئازادی بیرورا دەبێ‌.

دەقی روونكردنەوەکەی وەزارەتی رۆشنبیری ‌و لاوان

بڵاوكردنەوەی فەرمانێكی وەزاریمان بۆ رێكخستنەوەی پێدانی ژمارەی سپاردنی كتێب، نیگەرانی نووسەران‌ و رووناكبیرانی كوردستانی لێكەوتەوە، وەك هۆكارێك بۆ بەرتەسكردنەوەی ئازادیی چاپكردنی كتێب لێكیان دایەوە، بۆیە بەپێویستمان زانی ئەم روونكردنەوەیە بڵاو بكەینەوە:

1- ئەو فەرمانەمان پشتی بە رێنمایی ژمارە(6)ی ساڵی 1999ی وەزارەتی رۆشنبیری بەستووە، كە ئەویش لەبەر رۆشنایی یاسای  چاپەمەنیی هەرێمی كوردستان ژمارە(10)ی ساڵی 1993 دەرچووە.

كە لەمادەی نۆی ئەو یاسایەدا  زۆر بەروونی بڵاوكرنەوەی یٔەو بابەتانەی قەدەغە كردووە كە جنێوو تانوت لێدان‌ و ناوزڕاندنی كەسان‌ و دەستدرێژی بۆ سەر حورمەتی ئاین‌ و مەزهەبەكان‌ و داب‌ و نەریت‌ و سیستمی گشتی  تێدا بێ‌.

2-فەرمانەكەی وەزارەتمان جەختی لەو مادە یاساییە كردۆتەوە، هیچ نێتێكی خراپی بۆ بەرتەسككردنەوەی ئازادیی بیروڕا لەپشتەوە نییە.

3- ئەم فەرمانە بۆ رێكخستنەوەی پێدانی ژمارەی سپاردنە، بەجۆرێك رێگە لەبڵاوكردنەوەی ئەو كتێبانە بگرێ‌ كە زمانی كوردی دەشێوێنن، دارشتن‌ و رێزمانی كوردی‌و خاڵبەندی لەبەرچاو ناگرن.

هەروەها بۆ ئەوەی كتێبەكان مافی خەڵكی دیكە پێشێل نەكەن‌ و سنورێك بۆ جنێودان‌ و ناوزڕاندن دابنرێت.

4-  27-9-2020، بریاری پێكهێنانی لیژنەی باڵای پێدانی ژمارەی سپاردن بەسەرۆكایەتیی جێگری بەرێوەبەری گشتیی كتێبخانە گشتییەكان‌و یٔەندامێتی بەرێوەبەری كتێبخانە گشتییەكانی پارێزگاكانی هەولێرو سلێمانی‌ و دهۆك‌ و هەڵەبجە‌ و ئیدارەی گەرمیان درا‌و لەپارێزگاكانیش لیژنەی لاوەكی دروست دەكرێ‌ بۆ وەرگرتنی داوای ئەو نووسەرانەی داوای ژمارەی سپاردن دەكەن‌ و ناردنی بۆ لیژنەی باڵا لەرێی ئیمەیلەوە. ئەوە بۆ یەكەمجاریشە داوای ژمارەی سپاردن لە هەڵەبجە‌و گەرمیان وەردەگیرێت، ئەوەش بۆ كارئاسانی بۆ نووسەران‌و رووناكبیران.

5- نووسەران‌و رووناكبیرانی خۆشەویست دڵنیا دەكەینەوە، هیچ هەوڵێك بۆ بەرتەسكردنەوەی یٔازادی نییە، وەزارەتی رۆشنبیری‌و لاوان هەردەم داكۆكیكاری مافەكانی نووسەران‌و رووناكبیران‌و یٔازادی بیرورا دەبێ‌.

وەزارەتی رۆشنبیری‌و لاوان

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.