Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 13:02

دلاوه‌ر ئاژگه‌یی : داخستنی بالیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق کاریگه‌ری باشی نابێت

دلاوه‌ر ئاژگه‌یی : داخستنی بالیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كاریگه‌ری باشی نابێت له‌ سه‌ر عێراق
کوردستان TV
100%

له‌ میانه‌ی به‌شداریكردن له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ پرسی عـێـراق لەنێوان حوکمی دەوڵەت و هەڕەشەی مـیلیشـیاکان دلاوەر ئـاژگـەیی ـ نوێنەری حکومەتی هەرێم لە یەکێتی ئەوروپا رایگه‌یاند

ئه‌و جه‌نگه‌ جۆرێكه‌ له‌ جه‌نگی سارد له‌ نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا له‌ سه‌ر خاكی عێراق . ئه‌و بابه‌ته‌ ئیستا گه‌رم بووه‌ به‌ هۆی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا . نایانه‌وێت كاریگه‌ری ئه‌و بابه‌ته‌ به‌ شیوه‌یه‌كی نه‌گێتیڤ بكاته‌ سه‌ر ده‌نگده‌ری ئه‌مه‌ریكا ، بۆیه‌ زۆر له‌ نزیكه‌وه‌ و به‌ هه‌ستیاری له‌ گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته‌ مامه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن

روونیشیكرده‌وه‌ له‌ماوه‌یه‌دا چه‌ندین جار هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌تایبه‌تی بالیۆزخانه‌و ناوچه‌ی سه‌وز كه‌ به‌ هه‌زاران كه‌س له‌ بالیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كاری تێدا ده‌كه‌ن .

راشیگه‌یاند داخستنی بالیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كاریگه‌ری باشی نابێت له‌ سه‌ر عێراق ، چونكه‌ ئه‌و گروپه‌ چه‌كدارانه‌ به‌ ده‌ستكه‌وت له‌ قه‌له‌می ده‌ده‌ن .

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا چاوه‌روانی له‌ حكومه‌تی عێراق ده‌كرد كه‌ بتوانێت تا راده‌یه‌ك هه‌ژموونی ئێران و میلیشیاكان له‌ ناو عێراق كه‌م بكات  ئه‌وا ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق بوونی خۆی كه‌م ده‌كات و دواتر ئه‌و هاوكارییه‌ی كه‌ بریار بوو خه‌رجی بكات بۆ هاوكاریكردنی عێراق نایكات دواتر عێراق ناتوانێت قه‌رزی نێوه‌وڵه‌تی وه‌ربگرێت . دواتر چه‌ندین سه‌ركرده‌ی عێراق حسابیان بلۆك ده‌كرێن ده‌خرێنه‌ سه‌ر لیستی ره‌ش .

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ كازمی له‌ بارودۆخیكی زۆر قورسدایه‌ ، چونكه‌ كه‌وتۆته‌ نێوان ململانێی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران . ئه‌و خاوه‌نی هیچ كوتله‌یه‌كی په‌رله‌مانی نیه‌ ، كاندیدی ئێرانیش نه‌بووه‌ ، پیویسته‌ ده‌رفێك بدۆزێته‌وه‌ بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی خۆی كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی كام لایه‌ن كار ده‌كات .

هێرش كردنه‌ سه‌ر میلیشیاكان كارێكی ئاسان نیه‌ ، یان له‌ناوبردنیان كه‌ ئاسان نیه‌ یان تاواندنه‌وه‌یان له‌ نێو سوپای عێراق كه‌ له‌ ژێر فه‌رمانی كازمیدابن .

دلاوەر ئـاژگـەیی ـ نوێنەری حکومەتی هەرێم لە یەکێتی ئەوروپا  ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه‌ یه‌كێك له‌ كێشه‌كانی عێراق نه‌بوونی یاسایه‌ ئه‌وه‌ش كارێكی ئاسان نیه‌ بۆ كازمی له‌و كاره‌ سه‌ركه‌وتوو بێت و بتوانێت یاسا له‌ وڵات سه‌روه‌ربكات چونكه‌ ئه‌و میلیشیایانه‌ بوونه‌ته‌ هۆی دروستكردنی كێشه‌و گرفت بۆ نه‌بوونی یاسا .

كازمی هه‌وڵ ده‌دات جۆرێك له‌ هاوسه‌نگی دروست بكات ، به‌ڵام خۆی له‌ ئه‌مه‌ریكا زیاتر نزیكه‌ ، به‌ڵام ئێران كاریگه‌ری زۆری هه‌یه‌ له‌ سه‌ر عێراق ، بۆیه‌ زه‌حمه‌ته‌ پشت له‌ ئێران بكات .

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ ترامپ بیر له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی ده‌كاته‌وه‌ ، نایه‌وێت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و پرسه‌ كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌ سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌لبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دروست بكات .

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.