له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به پرسی عـێـراق لەنێوان حوکمی دەوڵەت و هەڕەشەی مـیلیشـیاکان ئـەیـاد حـاجی نامـق ـ ئەمینداری پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگه‌یاند
عێراق به‌ره‌و ئاقارێكی ترسناك ده‌روات ، په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و سه‌رۆك كۆماری عێراق په‌یوه‌ندییه‌كی هه‌ره‌شه ئامێز بوو ، كه تیایدا ئاماژه‌یه‌ك هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه وڵاتێك نه‌توانێ پارێزگاری له شانده بیانیه‌كان و بدبلۆماتكارانی وڵاتان بكات ئه‌وه جێگه‌ی ناره‌حه‌تی ئه‌مه‌ریكایه و لێی بێده‌نگ نابێت
وڵاتانی زلهێز بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان به‌تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا پاره‌یه‌كی زۆری له‌و عێراق خه‌رج كردووه و ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه ستراتیژییه وای كردووه له‌و ناوچه‌یه بوونیان هه‌بێت .
روونیشیكرده‌وه كه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌راستی مه‌ترسیداره ، چونكه كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا نازانرێت چی به دواوه دێت .
ئاماشیدا كه گرفتی عێراق و ناكۆكییه‌كان بۆ مێژوو ده‌گه‌رێته‌وه و نه‌یانتوانیوه حوكمداری به شێوه‌یه‌كی باش و گونجاو بكه‌ن و به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌موو پۆسته گرنگه‌كان له ده‌ستی خۆیان بێت .
ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا له عێراق بكشێته‌وه ئه‌وا ئه‌گه‌ری شه‌ری ناوه‌خۆیی و یان به‌ش به‌ش بوون ده‌روات .
ئێران ده‌یه‌وێ ئه‌مه‌ریكا بۆ شه‌ڕێ رابكێشێت ،هانی گروپه‌كان بده‌ن هێرش بكه‌نه سه‌ر بالیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌یه ئه‌مه‌ریكا چه‌ند هێرشێك بكاته سه‌ر ئێران و ئه‌گه‌ر هه‌یه دامه‌زراوه ئه‌تۆمیه‌كان بكاته ئامانج .
ئه‌گه‌ر هه‌یه ئه‌مه‌ریكا گورزێكی به‌هێز له ئێران بوه‌شێنێت ، كه ناچاری بكات ملكه‌چ بكات بۆ رێككه‌وتنێك له گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا
ئێمه وه‌كو كورد ده‌بێ چاوه‌ڕوان بین خه‌ڵكێكی زۆر له باشوور‌و ناوه‌راستی عێراق روو له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و بگاته چه‌نده‌ها ملیۆن كه‌س ئه‌گه‌ر بارودۆخی باشووری عێراق دووچاری ناسه‌قامگیرییه‌كی ئه‌منی و سیاسی بێت
له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌یاد حاجی نامق رایگه‌یاند كه كازمی ده‌توانێت په‌لی ئه‌و میلیشیایانه ببڕێت ، یان ئه‌وه‌ته دێنه ژێر ركێفی ده‌وڵه‌ت یان هیچ پاره‌یه‌ك و بودجه‌یه‌كیان بۆ ته‌رخان نه‌كات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.