بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگهیاند: كەسێكیان دەستگیركردووە كاری دزینی مۆلیدەی ماڵان بووە و فرۆشتنەوەی بووە لەبازار بە نرخی هەرزان.
له راگهیهندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر هاتووه، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان – نووسینگەی ڕاستی، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (س.ب.ر) دەستگیر كرد، كە هەڵسابوو بە دزینی چەند مۆلیدەیەك لە ژمارەیەک خانووی هەیكەل و پاشان بە نرخێكی كەم لە بازاڕدا دەیفرۆشتنەوە.
تۆمەتباری ناوبراو، دانی نا بە تاوانەكەیدا، بۆیە بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، راگیرا و رووبەڕووی دادگا كرایەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.