وەزیری به‌رگری ئیتاڵیا، لە رێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێره‌وه گه‌یشته هەرێمی کوردستان.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: كه‌مێك پێش ئێستا لۆرێنزۆ گوێرینی، وەزیری بەرگری ئیتاڵیا، لە رێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێره‌وه گه‌یشته هەرێمی کوردستان، له‌لایه‌ن شۆرش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه و فه‌وزی هه‌ریری سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و فەریق جەمال ئیمنکی سوپاسالاری هێزی پێشمەرگەی کوردستان پێشوازی لێكرا.
به‌گوێره‌ی كارنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی، وەزیری به‌رگری ئیتاڵیا لەگەڵ به‌رێزان نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبێته‌وه.
شایه‌نی باسه مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان 19ی شوباتی 2020 لە رۆما لەگەڵ لۆرێنزۆ گویرینی وەزیری بەرگری ئیتاڵیا کۆبووەوە و تاوتوێی چەندین پرسی هاوبەشیان کرد، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا، لە سەرجەم بوارەکان کرا و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکەش تاوتوێ کرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.