پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا هۆشداری دایه عیراق كه باڵیۆزخانه‌ی خۆی له به‌غدا داده‌خات ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی عێراق كار بۆ ڕاگرتنی هێرشی ئه‌و میلیشیایانه داده‌نێت كه مووشه‌ك ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وز ده‌كه‌ن.
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به ده‌نگی ئه‌و داوایه‌وه‌چوو، له‌و باره‌وه لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی ڕایگه‌یاند كه چه‌ند لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژییانه پێكده‌هێنرێن كه ده‌كرێنه سه‌ر نێرده دیپلۆماسییه‌كان.
ئه‌و لیژنه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كردووه كه لێكۆڵینه‌وه‌كانی حكوومه‌ت ئاكامی پێشكه‌وتوویان له‌باره‌ی كه‌یسی به ئامانج كردنی چالاكوانان به‌دی هێناوه.
هه‌ڵبه‌ت چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌مریكی له عیراق ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه زانیاری ئه‌وتۆیان پێگه‌یشتووه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه پلانێك داڕێژراوه بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكرێته سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غداو له‌كاتی هێرشه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك ئه‌مریكی به بارمته بگیرێن.
ئه‌و سه‌رچاوانه ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه كاربه‌ده‌ستانی عیراق هه‌موو هێزه ئه‌منییه‌كان له ناوچه‌ی سه‌وز ده‌كشێننه‌وه ته‌نیا هێزی تایبه‌ت نه‌بێت.
لای خۆیه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا چه‌ند داوایه‌كی له سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كردبوو جێبه‌جێییان بكات بۆ ئه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا دانه‌خرێت و له‌و ڕووه‌یشه‌وه مۆڵه‌تێكی دیاریكراوی به عیراق داوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژنامه‌ی واشنتن پۆست له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماسیی ڕۆژئاواوه ڕایگه‌یاند كه ئه‌مریكا به حكوومه‌تی عیراق و هاوبه‌شه دیپلۆماسییه‌كانی ڕاگه‌یاندووه كه پلانی ئه‌وه داده‌ڕێژێت به ته‌واوه‌تی له باڵیۆزخانه‌ی خۆی له به‌غدا بكشێته‌وه ئه‌گه‌ر عیراق سنوورێك بۆ ئه‌و هێرشانه دانه‌نێت كه ده‌كرێنه سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی پێوه‌ندییان به هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه هه‌یه.
ئه‌و سه‌رچاوانه ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه پرۆسه‌ی داخستنی باڵیۆزخانه‌كه سێ مانگ ده‌خایه‌نیت، بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی ئه‌مریكا بتوانێت له‌و ماوه‌یه‌دا چاو به‌و بڕیاره‌دا بخشێنـته‌وه ئه‌گه‌ر ڕه‌وشه‌كه باش ببێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.