سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری دەستگیرکردنی بەرپرسانی ئەو ناوچەیەی دەرکرد کە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشهممه هێراش کرایە سەر فرۆکەخانەی نێودەڵەتی بەغدا.
مستەفا كازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق فهرمانێكی به پهلهی دهركرد رایگهیاند: لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لەو هێرشە مووشەكییە پێكبهێندرێت، كە ئەمڕۆ مووشەكێكی جۆری كاتیۆشا ئاراستەی دەوروبەری فڕۆكەخانهی نێودەوڵەتی بەغدا كراو بەسەر ماڵێكدا كەوت، بەو هۆیەشەوە سێ ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا و دووانی دیکەش برینداربوون.
مستەفا كازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگهیاندزووه، پێویستە لەسەر دەزگا ئەمنییەکان هەوڵە هەواڵگرییەکانیان چڕتربکەنەوە بۆ سنوردارکردنی ئەو تاوانانەی هاووڵاتیان دەترسێنن.
پهیامنێری كوردستان تیڤی رایگهیاند: سهرلهئێوارهی ئهمڕۆ دووشهممه کاتیۆشایەک ئاراستەی فڕۆکەخانەی بەغدا کراوە و لە نزیک فڕۆکەخانەکە كهوتۆته خوارهوه بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.