وتەبێژی پێشتری هاوپەیمانی دژی شەڕی داعش لەعێراق وسوریا دهڵێت:ئەگەرعێراقیيەكان نەتوانن خۆیان ماڵی خۆیان ڕێك بخەن، بێگومان بەرەو هەڵدێر دەچن.
مایڵز كاگێنز.كە پێشتر وتەبێژی هاوپەیمانی دژی شەڕی داعش بوو لەعێراق وسوریا ئێستا گەڕاوەتەوە ئەمریكاو وەك چاودێرێکی سیاسی دەردەكەوێت.لە لێدوانێكی دا بۆ كوردستان تی ڤی گوتی. ئەوەی حاڵی حازر لە عێڕاق دەگوزەرێ لە ناوچوونی ئهو وڵاته نیشان دەدات و هەروەها تێكدانی ژیان و گوزەرانی خەڵکی عێراق بە دیار دەخات.
ههروهها مایڵز كاگێنز گوتی: ئەمریكا عێراقی لە گەورەترین دیكتاتۆر ڕزگار كرد كە ئەویش سهدام حسێن بوو، ئەوە ڕاستییەكی دیاره،كەچی پێم سەیرە باڵیۆزخانەی ئەمریكاش ڕۆژانه لە لایەن میلیشیاو بهشێك لە عێڕاقیيەكان دەكرێنه ئامانج، ئەوەی لەو دوو ڕۆژە لە بەرامبەر باڵیوزخانەی ئەمریكا كرا كارێكی زۆر ناڕەوا بوو، دڵنیام سەرۆك ترامپ بە ئاسانی لەم كارە خۆش نابێت.
وتەبێژی پێشتری هاوپەیمانی دژی شەڕی داعش لەعێراق وسوریا گوتیشی: ئەگەرعێراقیيەكان نەتوانن خۆیان ماڵی خۆیان ڕێك بخەن، بێگومان بەرەو هەڵدێر دەچن ، لەو نێوەندەشدا هاووڵاتی سڤیل زەرەر مەندی یەکەم دەبێت.
ئا / فەرمان عەلی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.