هاووڵاتییەکی خەڵکی ماکۆ کە لە باکووری کوردستان سەرقاڵی شوانی بووە، بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی حکوومەتی تورکیا گیانی لە دەستدا.
رۆژی یەکشەممە 27ی9ی 2020، هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە کوێستانەکانی پارێزگای قارس هەڵکەوتوو لە باکووری کوردستان و هاوسنوورە لە گەڵ وڵاتی ئەرمەنستان، شوانێکیان دایە بەر دەستڕێژی گولـلە و ناوبراو بەو هۆیەوە گیانی لە دەستدا.
ئەو شوانە ناوی " رەزا قوولکانوو" خەڵکی گوندی " زەلکەی ژووروو"ی شاری ماکۆیە.
رەزا قوولکانوو بەهۆی نەبوونی ئیش و دۆخی نالەباری ئابووری لە شاری ماکۆ، ماوەی شەش مانگە چووبۆوە باکووری کوردستان و لەوێ شوانی دەکرد.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە تەرمی رەزا بەڕێ نەکراوەتەوە بۆ شاری ماکۆ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.