Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 14:50

هاوپه‌یمانی فه‌تح : شانه‌ و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان هه‌وڵده‌ده‌ن دووبه‌ره‌کی بڵاوبکه‌نه‌وه‌

کوردستان TV
100%

هاوپه‌یمانی فه‌تح ئیدانه‌ی ئه‌و بۆردومانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ كرایه‌ سه‌ر ماڵێك له‌ قه‌زای ره‌زوانییه‌ له‌ به‌غدا و به‌هۆیه‌وه‌ حه‌وت كه‌سی خێزانێك بوون به‌ قوربانی

هاوپه‌یمانی فه‌تح له‌ عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری رایگه‌یاند، ئیدانه‌ی ئه‌و بۆردومانه‌ ده‌كات كه‌ كرایه‌ سه‌ر ماڵێك له‌ قه‌زای ره‌زوانییه‌ له‌ به‌غدا و به‌هۆیه‌وه‌ حه‌وت كه‌سی خێزانێك بوون به‌ قوربانی.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی هاوپه‌یمانی فه‌تح-دا هاتووه‌ : ئه‌و بۆردومانه‌ی كه‌ كرایه‌ سه‌ر ماڵێك له‌ قه‌زای ره‌زوانییه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ حه‌وت كه‌سی خێزانێك بوون به‌ قوربانی، تاوانێكی قێزه‌ون و دوژمنكارانه‌یه‌ بۆ سه‌ر گه‌له‌كه‌مان.

هاوپه‌یمانی فه‌تح راشیگه‌یاندووه‌: له‌ كاتێدا به‌ ره‌وشێكی هه‌ستیاری ئه‌منییدا تێپه‌ڕده‌بین، ئیدانه‌ی ئه‌و بۆردومانه‌ ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن هه‌ر لایه‌كه‌وه‌ ئه‌نجامدرابێت، چونكه‌ ئه‌و بۆردومانه‌ ژماره‌یه‌ك كه‌سی بێ تاوانی كردووه‌ته‌ ئامانج و جگه‌ له‌وه‌یش پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی نیشتمانی و به‌ئامانجكردنی ئاشتی و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌یش هاتووه‌ :شانه‌ و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كان، هه‌ڕه‌شه‌ن بۆسه‌ر ئاشتی، ئاسایش و سه‌قامگیری نیشتمان و هه‌وڵده‌ده‌ن له‌ میانی ئه‌نجامدانی ئه‌و كردانه‌، دووبه‌ره‌كی بڵاوبكه‌نه‌وه‌ و گرووپه‌كانی به‌رگریی پێ تۆمه‌تبار بكه‌ن.

له‌ كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، هاوپه‌یمانی فه‌تح داوای له‌ حكوومه‌ت و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كردووه‌ كه‌ به‌ جیددی كار بكه‌ن له‌ پێناو ئاشكراكردنی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كه‌ ئه‌و بۆردومانه‌یان ئه‌نجامداوه‌ و رێگه‌یش به‌ تیرۆریستان نه‌ده‌ن یاری به‌ ئاسایشی گه‌لی عێراق بكه‌ن و عێراقییه‌كان له‌ دووبه‌ره‌كی و هێرشی تیرۆریستان بپارێزن.

دوێنێ‌ دوو مووشه‌كی كاتیوشا له‌سه‌ر خانوویه‌كی قه‌زای ره‌زوانییه‌ له‌ به‌غدا كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ و له‌ ئاكامدا، پێنج هاووڵاتیی سڤیل كه‌ سێیان منداڵ و دوو كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ ئافره‌ت بوون كوژران، هه‌روه‌ها دوو منداڵی دیكه‌ش برینداربوون .

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.