سێ بوومه‌له‌رزه به‌گوڕه‌كانی 3،2 و 3،6 و 3،8 پله، باشووری رۆژهه‌ڵاتی قه‌زای كه‌لار سنووری كارگێڕی پارێزگای سلێمانی هه‌ژاندووه.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه روانگه‌ی بوومه‌له‌رزه‌زانی سه‌ربه ده‌سته‌ی گشتیی كه‌شناسی رایگه‌یاندووه كه دوێنێ دووشه‌ممه، سێ بوومه‌له‌رزه به‌گوڕه‌كانی 3،2 و 3،6 و 3،8 پله، به‌پێوه‌ری رێخته‌ر له باشووری رۆژهه‌ڵاتی قه‌زای كه‌لار روویانداوه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، دانیشتوانی قه‌زای كه‌لار و ده‌ورووبه‌ری هه‌ستیان به بوومه‌له‌رزه‌كان كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.