بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، ناوچە سنووریەکانی دەڤەری سیدەکانیان بۆردوومان کرد.
بەپێی قسەی شاھید حالان بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەکان گەروە زین و سنوری گوندەکانی بۆڵێ وبناری ھەلگۆرد یان بۆردوومان کردوە و بۆردومانە کە جگە لە زیان گەیاندن بە ژینگە و سروشتی ناوچەکە وترس و دڵە ڕاوکێ ، ھیچ زیانی گیانی بۆ ھاولاتیانی سڤیل نەبوە .
ھاوکات ھەرلەبەردەوامی بۆردوومانەکانی سوپای تورکیا بەھۆی ھەبوونی بنکەو پێکەکانی پەکەکە بۆ سەر ناوچەکە شەوی ڕابردووش ھەلی کۆپتەرە جەنگیەکان چیای زراران و دەوروبەر گوندەکانی ئەوسنوورەیان بۆردومان کرد.
مههدی داود
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.