Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 19:10

له‌ شه‌قامی 60 مه‌تری هه‌ولێر شۆفێری تاکسییه‌ک به‌هۆی تیژڕییه‌وه‌ کارگوزارێک ده‌کوژێت

کوردستان TV
100%

به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، شۆفێری تاكسییه‌ك به‌هۆی له‌ده‌ستدانی كۆنتڕۆڵه‌وه‌ خۆی ده‌كێشێت به‌ چه‌ند دارێكدا و پاشانیش خۆی ده‌كێشێت به‌ كارگوزارێكی پاككه‌ره‌وه‌دا و به‌هۆیه‌وه‌ كارگوزره‌كه‌ گیان له‌ده‌ستده‌دات.

فازڵ حاجی، گوته‌بێژی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: كاتژمێر 6:30 خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، شۆفێری تاكسییه‌كی كرۆڵا به‌هۆی تیژڕۆیی و لێخوڕینی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ستدا و به‌سه‌ر دوورگه‌ی ناوه‌ندی شه‌قامه‌كه‌ كه‌وت.

ڕاشیگه‌یاند: پاش شكاندنی چه‌ند دارێك ئینجا گه‌یشته‌ كارگوزارێك كه‌له‌گه‌ڵ تانكه‌ری ئاو خه‌ریكی ئاودانی سه‌وزایی دوورگه‌ی ناوه‌ند بوو خۆی پیا كێشا و له‌ دوای ئه‌وه‌ش خۆی به‌ ستوونێكی كاره‌بادا كێشا و ئینجا وه‌ستا.

گوته‌بێژی هاتووچۆی هه‌ولێر ڕاشیگه‌یاند: به‌داخه‌وه‌ له‌ ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه‌ كارگوزاره‌كه‌ كه‌ ناوی "هه‌ردی عه‌لی"ه‌و ته‌مه‌نی 18 ساڵانه‌ گیانی له‌ده‌ستدا و زه‌ره‌رو زیانێكی گه‌وره‌ی ماددیش به‌ر ستوونی كاره‌باو جوانكارییه‌كان كه‌وت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌: هه‌موو زیانه‌ گیانی و ماددییه‌كان به‌هۆی هه‌وڵی زووتر گه‌یشتنی شۆفێری تاكسییه‌كه‌ بوو كه‌ له‌هێڵی دهۆك بۆ هه‌ولێر كارده‌كات

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.