وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند: ده‌نگۆی گواستنه‌وه‌ی چه‌ك له‌لایه‌ن رووسیاوه بۆ ئه‌رمینیا له نێو خاكی ئێران دووره له راستی.
سه‌عید خه‌تیب زاده، وته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتی: جووڵه‌ی بارهه‌ڵگره‌كان و تێپه‌ڕینی كاڵای رۆژانه له‌نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و وڵاتانی دراوسێ، هه‌روه‌كو خۆی ماوه‌و بارهه‌ڵگره‌كانی په‌یوه‌ندیدار له‌م چوارچێوه‌یه كارده‌كه‌ن.
گوتیشی: ئێران به ووردی چاودێری پڕۆسه‌ی جووڵه‌كردن و تێپه‌ڕینی كاڵا بۆ وڵاتانی دیكه ده‌كات و رێگا نادات خاكه‌كه‌ی به‌مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی چه‌ك به‌كاربهێندرێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.