ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران عێراق ده‌ڵێت: به‌هۆی نه‌بوونی متمانه به بانكه‌كان،28 ملیار دۆلاری پاره‌ی كاش لای هاووڵاتیانه .
ریاز مه‌سعودی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به عه‌ره‌بی ئه‌لجدید-ی راگه‌یاندووه: رێژه‌ی پاره‌ی كاشی دراوی نێوخۆی زۆره‌و ده‌گاته 100 تریلیۆن دینار،كه 35 تریلیۆن دینار له‌لای هاووڵاتیانه كه ده‌كاته 28 ملیار دۆلار.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت : ئه‌گه‌ر سیسته‌می بانكی و متمانه له‌نێوان خه‌ڵك و حكومه‌ت و به‌رقه‌راربوونی ئاسایش و سیاسه‌ت له وڵات‌دا هه‌بووایه،ئه‌وا له‌سه‌دای 90ی ئه‌و پاره‌یه له‌بانكدا ده‌بوو.
گوتیشی: ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕه پاره‌یه ره‌وانه‌ی بانكه‌كان بكرێت،ئه‌وا حكومه‌ت ده‌یتوانی وه‌به‌رهێنانی گرنگ به‌و پاره‌یه بكات.
به‌گوێری قسه‌ی ریاز مه‌سعودی، كێشه‌ی هه‌ره گه‌وره‌ی حكومه‌ت نه‌بوونی پاره‌ی كاشه له بانكه عێراقییه‌كان، چونكه بو پێدانی مووچه پێشتر قه‌رزی له بانكه‌كاندا كردووه، له‌كاتی ئێستاشدا بانكه‌كان ناتوانن قه‌رز به حكومه‌ت بده‌ن،چونكه پاره‌ی كاشیان نییه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.