كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس
جوانی بریتییه له هونه‌رێكی كامڵ ... هونه‌ری كامڵیش بریتتیه له داهێنان ... داهێنانیش واته عه‌قڵێكی نوێ، كه خاوه‌ن خه‌یاڵێكی تایبه‌ت بێت بۆ وێنه كێشانی ئه‌وجوانییه به شێوه‌یه‌كی ئه‌ندازه‌یی بۆ ئه‌وه‌ی وه‌رگر وه‌كو هونه‌رێكی به‌رزو كامڵ وه‌ری بگرێت ، جوانیش له كاری هونه‌ریییدا ته‌واو نابێت تا هه‌موو خاڵه‌كانی له داهێناندا ته‌واو نه‌بن ، ئه‌و كاته‌ش وه‌رگر وه‌ری ده‌گرێت نه هیچ كه‌موكوڕییه‌كی نه‌بێت. بۆنموونه له هونه‌ری هۆنراوه‌و چیرۆكدا یان هه‌ر جۆرێكی په‌خشاندا... له كاتس پێشكه‌شكردندا پێویستیمان به كه‌شوهه‌وایه‌ك هه‌یه كه یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ ئه‌وه‌ی وه‌رگر وره‌ی بگرێت هه‌ر له جوانیی هۆڵه‌كه و رووناكی و ده‌نگ و ، ئه‌و مۆسیقایه‌ی كه وه‌كو باگراوند له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كه ده‌ڕوات وجۆری جه‌ماوه‌ره‌كه‌و.. .هتد به‌هه‌مان شێوه‌ش بۆ هونه‌ری شێوه‌كاریش تابلۆیه‌كه ئه‌و كاته جوانتر ده‌بێت ، كاتێ رووناكییه‌كی تایبه‌تی له‌سه‌ر بێت ، هه‌روه‌ها كه مۆسیقایه‌كی گونجاو وه‌كو باگراوند له‌گه‌لً تابلۆكان لێبدرێت یاوه‌ركردنی مۆسیقا بۆ ئه‌م هونه‌ره زۆرگرنگه جگه له جوانكردنی تابلۆیه‌كه باردۆخێكی گونجاو ده‌خوڵقێنت، كه هاوكاره بۆ وه‌رگر بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی رابكێشێت و به‌په‌رۆشه‌وه سه‌یری تابلۆكان بكات . جا ئه‌و مۆسیقایه‌ی له‌گه‌ڵ كاره‌كانده‌ڕواته و یاوه‌ریان ده‌بێت پێی ده‌ڵێن (باكگراوند) لێره‌دا پرسیارێك دێته ئاراوه ، ئه‌و جیاوازییه چییه كه له‌نێوان مۆسیقای یاوه‌ری و مۆسیقای وێنه‌یی هه‌یه؟
مۆسیقای باكگراوند ئاسنتره له پێكهاته‌كه‌ی كه‌له‌گه‌ڵ شیعر یان چیرۆك یان له‌گه‌ڵ تابلۆكان یان سیرامیك لێده‌ردرێت، چونكه زۆر پێویست به وردی نییه بۆ وه‌رگرتنی بابه‌ته‌كان ، هه‌روه‌ها دیمه‌نی جووڵێنه‌ری تێدانییه ، به‌ڵام مۆسیقای وێنه‌یی بریتییه له پرۆسه‌یه‌كی زه‌حه‌مه‌ت و ورد پێویستی به شاره‌زاییه‌كی مۆسیقای ی پسپۆر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت وێنه‌كان یان دیمه‌نه‌كان یاخرد بیرۆكه‌كه وه‌ربگێڕێته سه‌ر مۆسیقی بۆ ئه‌وه‌ی له ڕووداوه‌كه نزیك بێت ، له كاتی نمایشكردنی شانۆگه‌ریه‌ك یان دیمه‌نێك یان وێنه‌یه‌ك یان جووڵه‌یه‌كدا به‌بێ مۆسیقا، نمایشه‌كه ناته‌واو ده‌بێت ، بۆیه ئه‌گه‌ر هاتوو مۆسیقای له‌گه‌ڵ بوو ، ئه‌و كاته چه‌مكه‌كه‌ش ته‌واو و كامڵ ده‌بێت ... كاتێ مۆسیقا بۆ كارێكی هونه‌ری داده‌نرێت سه‌ره‌تا ده‌بێ جۆری دیالۆگه‌كه‌و روداوه‌كه بزانیت وه‌كو(ترس ، خۆشی ، سه‌ركه‌وتن ، بیركردنه‌وه‌و خه‌یاڵ ، شه‌ڕ...هتد) هه‌موو گۆرنكارییه‌ك پێویستی به‌وه‌ڕگێرانی راستگۆیانه هه‌یه به‌مه‌به‌ستی نزیككردنه‌وه‌ی گه‌یاندنی چه‌مكه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی جوان بۆ بینه‌ر.
لێردا توانای خه‌یاڵی دانه‌ری مۆسیقا به‌رده‌رده‌كه‌وێت له به‌كارهێنانی جۆری ئامێره‌كان كه له‌گه‌ڵ داواكاریی كاره‌كه بگونجێت ، هه‌روه‌ها چاك سازاندن له‌سه‌ر ئامێره‌كان پێویسته ، له‌هه‌مان كاتدا په‌نابردن بۆ كاریگه‌رییه ده‌نگییه‌كان پێویسته بۆ به‌كارهێنانی له كاتی گونجاو و به‌پێی دیالۆگه‌كان یان رووداوه‌كان...
دانه‌ری مۆسیقای وێنه‌یی چۆن مۆسیقا بۆكاری دیمه‌نێك داده‌نێت ؟
سه‌رتا دانه‌ری مۆسقا پێویستی به‌وه هه‌یه كه میلۆدییه‌كی بنه‌ڕه‌تی بنووسێت كه له ناونیشان و ناوه‌رۆكی بابه‌ته‌كه‌ی وه‌ربگرێت له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی تره‌وه گۆڕانكاری و دیالۆگه‌كان و هه‌ڵچوونه‌كان . ئه‌و ڕسته‌یه ده‌بێته رێگایه‌ك بۆ كاره‌كه وه‌كو پاڵه‌وان له رۆڵه‌كانی نواندندا ، ئه‌نجا دانه‌ری مۆسیقا ئاڵوگۆرێكی باش له‌رووی پێشخستنی میلۆدییه‌كه‌ی ده‌كات به‌هۆی گۆڕینی كۆمه‌ڵێ ڕسته له‌رێگه‌ی چینه‌كانی مۆسیقاوه ، هه‌روه‌ها له‌رێگه‌ی ڕیتمی مۆسیقا به‌پێی جۆری دیالۆگه‌كان و به پێی كات و شوێنه‌كان .لێره‌دا باس له هه‌ندێ نموونه ده‌كه‌ین :زۆربه‌مان فلیمی (الرساله) عێراقیمان بینیوه كه‌له ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند (محمه‌د شوكری جه‌میل) بوو ،له رووی ده‌رهێنان و نواندنه‌وه كارێكی زه‌بلاحه، مۆسیقای وێنه‌یی زۆر به‌ئاشكرا و نایاب ده‌رده‌كه‌وێت ، كه له دانه‌ری موزیك ژه‌نی فه‌ره‌نسی ( مۆریس گار)یه توانیوه‌یه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی جوان بابه‌ته‌كه‌ی وه‌ربگرێت كه‌بینه‌ر له ڕێگه‌ی مۆسیقا وه هه‌ست به هه‌موو ڕووداوه‌كانی ناو فلیمه‌كه بكات، وه‌كو دیمه‌نی هاتنه خواره‌وه‌ی وه‌حی . مۆسیقا له رێگه‌ی ریتمی جۆراجۆره بینه‌ری بۆ ناو دیمه‌نه‌كه تێكه‌ڵ ده‌كرد ، به‌جۆرێك واهه‌ست ده‌كه‌ی كه له واقیعدایه ،هه‌روه‌ها دیمه‌نی شه‌ڕو ئاشكراكردنی په‌یامه‌كه ، مۆسیقای ئه‌م دیمه‌نه له‌لایه‌ن ئۆركسترایه‌كی گه‌وره‌و كۆرالێكی گه‌وره ئه‌نجام دراوه ، ئامانج لێی جوانتر گه‌یاندی دیمه‌نه‌كه‌یه...
مۆریس گار ئه‌م ڕسته مۆسیقایانه‌ی داناوه به‌جۆرێك هه‌ر گۆڕانێك له دیمه‌نه‌كان ده‌كرا له‌رێگه‌ی مۆسیقاوه ده‌بوو ، به‌شێوه‌یه‌ك هاوكار بوو بۆ گه‌یشتنی چه‌مكی دیمه‌نه‌كه بۆ بینه‌ران (بێ ده‌نگی) شوێنێكی تایبه‌تی هه‌بوو ، چونكه بێده‌نگی له دیمه‌نی مردنی(حه‌مزه) زۆر كاریگه‌ره ، كاتێ بێ ده‌نگییه‌كی ناكاو رووده‌دات، (زۆر جار بێده‌نگی گه‌وره‌ترین و كاریگرترین دیالۆگه).
نموونه‌یه‌كی تر له زنجیره درامای (مه‌می ئالان) له ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ندی كورد (ناسر حه‌سن) بوو كه مۆسیقاكه‌ی له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند (سه‌ید ئه‌حمه‌د رواندزی) یه‌وه بۆ دانراوه كاریگه‌ریی زۆری هه‌بوو له‌سه‌ر سه‌رنجڕاكێشانی بینه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوه‌تی له‌چه‌مكی حاڵه‌ته‌كان بگه‌ن ، بۆنموونه له كاتی بینینی خه‌ون له‌لای باوكی مه‌م ، له دیمه‌نه‌دا مۆسیقا كاریگه‌رییه‌كی زۆری هه‌بوو ، كه گوزارشتی له ترس ده‌كرد ، چونكه مۆته‌كه زۆر ترسناك بوو ، هه‌روه‌ها له دیمه‌نی تووڕبوونی (حیتۆ) دا مۆسیقاكه ئه‌و تووڕبوونه‌ی براكانی حیتۆی زۆر به‌جوانی گه‌یانده بینه‌ران... كه گوزراشتی له شه‌ڕ ده‌كرد ...
نموونه‌یه‌كی تر بۆ ئه‌وه‌ی بزانین كه مۆسیقای وێنه‌یی كاری چییه‌و چی وه‌رده‌گێرێت بۆ واقیع (دڵه‌راوكێ ، ترس ، هه‌ستكردن به خۆشی...) سه‌ركه‌وتنی زنجیره‌ی ته‌له‌فزیۆنی (ره‌ئفت ئه‌لهه‌ججان) میسری له ده‌رهێنانی (یه‌حییا ئه‌لعلمی) له كه مۆسیقای وێنه‌یی له‌لایه‌ن (عه‌مار ئه‌لشرێعی) دانرابوو ، توانی شێوازی خۆی بۆ ده‌یان زنجیره و فلیم به‌دیار بخات و هه‌موو روداوه‌كان زۆر به‌وردی و واقعی بگه‌ینێته بینه‌ران ، له‌ودیمه‌نه‌ی كاتێ ره‌ئفت بۆ ئیسرائیل ده‌چێت رسته‌یه‌كی مۆسیقیی جوان له‌گه‌لً دیمه‌نه‌كه ده‌ڕوات ، كه گوزارشت له ترس و دڵه‌راوكێ ده‌كات ، به‌هۆی مۆسیقاكه‌وه حالًه‌ته‌كه به جوانی به‌دیار ده‌كه‌وێت.
دیمه‌نێكی تر كاتێ ئه‌فسه‌رێكی هه‌واڵگری میسری چۆن باس له خۆشه‌ویستی نیشتمان و حه‌ماس ده‌كات ، مۆسیقا ده‌گۆرێت بۆ حاڵه‌تی ڕووداوه‌كه كه ریتمی خێرایه . شرێعی ئه‌م مۆسیقایه‌ی به‌جۆرێك داناوه به‌راده‌یه‌ك ئه‌وه‌نده كاریگه‌ره بوو ، ته‌نانه‌ت وه‌كو پاڵه‌وانی زنجیره‌كه له خه‌یاڵی بینه‌ران مایه‌وه..
مۆسیقای وێنه‌یی هاوچه‌رخ ئاراسته‌یه‌كی وه‌رگرتووه ، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی فكری مرۆڤایه‌تی سه‌رده‌م بگونجێت ... كه چه‌ندین جۆری ده‌نگی نامۆ و غه‌ریب ونه‌شاز به‌كار ده‌هێنرێت ... به به‌كارهێنانی كه‌رسته‌ی خاوی وه‌كو(دار ، شووشه، ئاسن ... هتد) به‌هۆی لێدانی ماده‌كانه‌وه یان له‌یه‌كخشانی مادده‌كانه‌وه چه‌ندین ده‌نگی گونجاوی بۆ دیمه‌نه‌كانی كه مه‌به‌ستیه‌تی به‌ده‌ست ده‌هێنا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.