پرسه‌نامه‌ى سه‌رۆك بارزانى بۆ پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى/ سوریا
بەبۆنەی كۆچی دوایی محمه‌مه‌د ئه‌مین حوسین ئه‌ندامى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى/ سوریا، سه‌رۆك بارزانى پرسه‌نامه‌یه‌كى ئاراسته‌ى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان/ سوریا كرد، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بۆ خوشكان وبرایان له سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان/ سوریا
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی كاك محه‌مه‌د ئه‌مین حوسین ئه‌ندامى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى/ سوریا مان پێگەیشت.
خوالێخۆشبوو هه‌موو ژیانى خۆى ته‌رخان كردبوو له پێناو به‌ده‌ستهێنانى ماف وئازادى بۆ گه‌له‌كه‌ى وولاته‌كه‌ى.
له كاتێكدا كه سەرەخۆشی لە ئێوه‌ى بەڕێزو تەواوی كادیرانى حزبه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان و، خزمان و كه‌س وكارى خوالێخۆشبوو ده‌كه‌م . خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم ولە خوای گه‌وره داواکارم گیانی خوالیخۆشبوو بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و ئۆقرەیی و ئارامیش بەھەموولایەك ببه‌خشێت .
انا لله وانا الیه را‌جعون
مسعود بارزانی
29ـی 9ـی 2020
پرسه‌نامه‌یه‌ک له سه‌رۆک بارزانییه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.