Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 08:21

وه‌زاره‌تى شاره‌وانى: شەش هەزار پارچە زەوی لە هەولێر تاپۆ دەکرێن

کوردستان TV
100%


 وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ كاروباری تاپۆكردنی شەش هەزار كارتەكەی كەرتی باغمرە شەهاب تەواو بووە و لە یەك دوو رۆژی داهاتوودا تاپۆكان بەسەر هاووڵاتییان دابەش دەكرێن. سەبارەت بە پرۆسەی تاپۆكردنی كارتەكانی دیكەش، سەرۆكی شارەوانی هەولێر، بۆ راگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار گوتی: لیژنە تایبەتمەندەكەی تاپۆكردنی كارتەكانی هەولێر لە كارەكانی بەردەوامە بۆ ئەوەی لە ئایندەیەكی زۆر نزیكدا چەندین هەزار كارتی دیكەش تاپۆ بكرێن.  

راشیده‌گه‌یه‌نن ئەمەش دوای دانیشتنی رۆژی 5/5/2020ی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دێت كە لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری خێرا تاپۆكردنی كارتەكان درا، دواتر وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ساسان عەونی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێری راسپار بۆ پێكهێنانی لیژنەیەكی تایبەت بۆ تاپۆكردنی كارتەكان و لیژنە تایبەتەكەش بۆ تاپۆكردنی سەرجەم ئەو كارتانەی كە پێشتر دابەشكراون، پێكهێنرا، كە ژمارەی كارتەكان 125 هەزار كارت بوو، لە كۆی ئەو ژمارەیەش تاوەكو ئێستا 65 هەزار كارتیان كاری تاپۆكردنیان تەواو كراون.

 راگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ وێڕای بەردەوامی پرۆسەی تاپۆكردنی كارتەكان، لەم یەك دوو رۆژەی داهاتوو شەش هەزار تاپۆ بەسەر هاووڵاتییانی كەرتی باغمرە شەهاب لە شاری هەولێر دابەش دەكرێن و هاووڵاتییانی ئەو كەرتە دەبنە خاوەنی تاپۆی خۆیان و دەتوانن كاروبارەكانیان بەو تاپۆیانە رایی بكەن. 

 ئەمڕۆش سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، ئەو شەش هەزار تاپۆیە لە فەرمانگەی تۆماركردنی خانووبەرە وەردەگرێتەوە و دواتر لەم یەك دوو رۆژەی داهاتوو، لە مەراسیمێكدا تاپۆكان بەسەر هاووڵاتییانی كەرتی باغمرە شەهاب دابەش دەكرێت.

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.