ئاژانسی هه‌واڵگریی سه‌ربه وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بڵاوی كرده‌وه، تیرۆریستێك له پارێزگای كه‌ركووك ده‌ستگیركراوه كه 25 جار پاڵپشتی لۆجستیی پێشكه‌ش به داعش كردووه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی ئاژانسی ناوبراو له میانی به‌رده‌وامی به‌دواداچوونه‌كان بۆ راوه‌دوونانی تیرۆریستانی داعش، هێزه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵگریی پۆلیسی فیدرال له وه‌زاره‌تی ناوخۆ، تیرۆریستێكیان له كه‌ركووك ده‌ستگیركردووه كه به‌پێی مادده‌ی چواری تیرۆر به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له داعش، داواكراوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه، ئه‌و تیرۆریسته‌ی ده‌ستگیركراوه، پاڵپشتیی لۆجستیی وه‌ك خۆراك، مۆبایل و كارتی مۆبایل پێشكه‌ش به تیرۆریستانی داعش له دۆڵی كه‌رحه و زنجیره چیاكانی حه‌مرین كردووه و له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا پاره‌ی پێدراوه.
ئه‌وه‌یش خراوه‌ته‌ڕوو كه ئه‌و تیرۆریسته ده‌ستگیركراوه له میانی لێكۆڵینه‌وه به‌راییه‌كاندا دانی به‌وه‌داناوه كه ئه‌ندامی رێكخراوی تیرۆریستیی داعشه و راشیگه‌یاندووه كه 25 جار پاڵپشتی لۆجستیی پێشكه‌ش به تیرۆریستانی داعش كردووه، جگه له‌وه‌یش ده‌ركه‌وتووه، دوو برای له ریزی رێكخراوی داعشدا بوون و له میانی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كاندا، كوژراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.