Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 08:24

سەرۆک بارزانی و سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراقیان تاوتوێکرد

کوردستان TV
100%


سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق دەکات

رۆژی سێشەممە 29ـی ئەیلوولی 2020 لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە فائق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق تاوتوێکرا و رۆشنایی خرایە رەوشی دەستهەڵاتی قەزا لە عێراق و پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان دامەزراوە دادوەرییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدڕاڵ.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا جەخت لە رۆڵی دەستهەڵاتی دادوەری لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و هەروەها جێبەجێکردنی دەستور کرایەوە.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.