عوسمانی غانمی، وه‌زیری ناوخۆی عێراق، رایگه‌یاند: سه‌ره‌داوی گرنگییان سه‌باره‌ت به ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و بۆردومانه‌ی كه دوێنێ دووشه‌ممه كرایه سه‌ر ماڵێك له قه‌زای ره‌زوانییه له به‌غدا ده‌ستكه‌وتووه.
عوسمان غانمی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا سه‌باره‌ت به‌و بۆردومانه‌ی كه دوێنێ دووشه‌ممه كرایه سه‌ر ماڵێك له قه‌زای ره‌زوانییه له به‌غدا و له ئاكامدا، حه‌وت كه‌سی خێزانێك بوونه قوربانی دوا.
وه‌زیری ناوخۆی عێراق، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه ئه‌وه‌ی دوێنێ له كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی دوو مووشه‌ك به‌سه‌ر ماڵێكدا له قه‌زای ره‌زوانییه روویدا، مایه‌ی شه‌رمه‌زارییه و گوتی:سه‌ره‌داوی گرنگییان سه‌باره‌ت به‌و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و بۆردومانه ده‌ستكه‌وتووه.
دوێنێ دووشه‌ممه دوو مووشه‌كی كاتیوشا له‌سه‌ر ماڵێكدا له قه‌زای ره‌زوانییه له به‌غدا كه‌وتنه‌خواره‌وه و له ئاكامدا، پێنج هاووڵاتیی سڤیل كه سێیان منداڵ و دوو كه‌سه‌كه‌ی دیكه ئافره‌ت بوون كوژران، هه‌روه‌ها دوو منداڵی دیكه‌ش برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.