Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 21:53

671 که‌سی دیکه‌ له‌هه‌رێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون و 32 که‌سیش مردن

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو 671 كه‌سی دیكه‌ له‌شاره‌كانى هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون 

راشیده‌گه‌ێنێت هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 32 كه‌سی دیكه‌ به‌په‌تای كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا و  467 تووشبووش چاكبوونه‌وه‌

ده‌قی راگه‌یاندراوی ته‌ندروستى: 
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID19                         ژمارە (٢١٦)
١. پشکنین:  (٤٧٤٤ پشکنینی نوێ) 
(١٤٢٠ هەولێر)
(٧٧٠ سلێمانی، ١٧٦ گەرمیان)
(٢٣٣٨ دهۆك)
(٤٠ هەڵەبجە) 
٢. تووشبوو:  (٦٧١ تووشبووی نوێ)
(٢٢٩ هەولێر)
(٩٠ سلێمانی، ٢٥ گەرمیان)
(٣٠٢ دهۆك)
(٢٥ هەڵەبجە)
٣. چاکبوون: (٤٦٧ چاکبوون)
(١٩٧ هەولێر)
(٢٧ سلێمانی، ٣٣ گەرمیان)
(١٨٠ دهۆك)
(٣٠ هەڵەبجە)
٤. مردن:  (٣٢ مردن)
(٣ هەولێر)
(٩ سلێمانی، ١ گەرمیان، ٦ ڕاپەڕین)
(١٠ دهۆك)
(٣ ‌هەڵەبجە)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٤٦١٧٣٨ (١٦٨٦٨٧ هەولێر، ١١٥٠٥٠ سلێمانی، ١٧٣٧٦٠ دهۆك، ٤٢٤١ هەڵەبجە)
تووشبوون ٤٧١٣٧ (١٧٣٧٩ هەولێر، ١٦٠٣٥ سلێمانی، ١٢٠٦٢ دهۆك، ١٦٦١ هەڵەبجە)
چاکبوون ٣٠١٧٥ (١٣٨٤٦ هەولێر، ١٠١٢٩ سلێمانی، ٤٦٥٣ دهۆك، ١٥٤٧ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٥٢٣٧ (٢٩٧١ هەولێر، ٥٠٣٠ سلێمانی، ٧١٥٩ دهۆك، ٧٧ هەڵەبجە)
مردن ١٧٢٥ (٥٦٢ هەولێر، ٨٧٦ سلێمانی، ٢٥٠ دهۆك ، ٣٧ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). 
 وەزارەتی تەندروستی         
حکومەتی هەرێمی کوردستان    
٢٩ی ئەیلول ٢٠٢٠

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.