Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 22:00

قائیمقامیه‌تی سلێمانی: رێکاری نوێ بۆ چاودێری کردنی دوکانی گۆشتفرۆشه‌کان ده‌گیرێته‌ به‌ر

کوردستان TV
100%


به‌مه‌به‌ستی وردتر چاودێری كردنی دوكانی گۆشت فرۆشه‌كان، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌گه‌ڵ ڤێتێرنه‌ری سلێمانی كۆده‌بێته‌وه‌ و چه‌ند رێكارێكی نوێ ده‌گرنه‌به‌ر و سه‌رۆكی لیژنه‌كانیش هۆشیاری توند ئاراسته‌ی دوكانی گۆشتفرۆشه‌كان ده‌كات.

له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی وردتر چاودێری كردنی دوكانی گۆشت فرۆشه‌كان و رێگری كردن له‌ ساغكردنه‌وه‌ی گۆشتی به‌ستو به‌ نرخی فرێش و گۆشتی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی پشكنینیان بۆ نه‌كراوه‌، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی كۆده‌بێته‌وه.
وتیشی: ژماره‌ی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی له‌لایه‌ن كوشتارگه‌ی سلێمانییه‌وه‌ پشكنینان بۆ ده‌كرێت و سه‌رده‌بڕرێن و ره‌وانه‌ی دوكانی گۆشتفرۆشه‌كان ده‌كرێن، له‌راپۆرتێكدا رۆژانه‌ ئاراسته‌ی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌كرێت تا له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كاندا بۆ دوكانی گۆشتفرۆشه‌كان زانیاری ته‌واویان له‌سه‌ر ئه‌و دوكانه‌ و ژماره‌ی ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ سه‌ربڕراوانه‌ی له‌ دوكانه‌كه‌دا هه‌یه‌، هه‌بێت.
رونیكرده‌وه‌: هه‌بونی زانیاری له‌سه‌ر دوكانه‌كه‌ و ژماره‌ی ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ سه‌ربڕدراوانه‌ی به‌هاوڵاتیانی ده‌فرۆشرێت، رێگری له‌ فرۆشتنی گۆشتی به‌ستو یان گۆشتی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی و دور له‌ رێنماییه‌كانی ڤێتێرنه‌ری و ته‌ندروستی سه‌رده‌بڕێن ده‌گرێت.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: هه‌ر دوكانێكی گۆشتفرۆشتن له‌و ژماره‌ ئاژه‌ڵه‌ سه‌ربڕاوه‌ زیاتر هه‌بێت كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌رییه‌وه‌ بۆی دابین ده‌كات، له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و شوێنه‌كه‌ش روبه‌ڕوی داخستتن ده‌كاته‌وه‌.
وتی: له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی، بڕیاردراوه بۆماوه‌ی‌ هه‌فته‌یه‌ك هه‌ڵمه‌تی هۆشیاری به‌ڕێوه‌ببرێت و له‌لایه‌ن كه‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زای ڤێتێرنه‌ری و ته‌ندروستیه‌وه‌ زیانه‌كانی گۆشتی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی پشكنینان بۆناكرێت و له‌شوێنی ناته‌ندروست سه‌رده‌بڕێت و به‌ هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێت، رونبكرێته‌وه‌ تا هاوڵاتیان نه‌یخۆن.
سه‌رۆكی لیژنه ‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی هۆشیاری توند ئاراسته‌ی دوكانی گۆشتفرۆشه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت: هه‌ر دوكانێكی گۆشتفرۆشتن گۆشتی به‌ستو، گۆشتی بێمۆر و گۆشتی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی له‌لایه‌ن كوشتارگه‌ی سلێمانییه‌وه پشكنینیان بۆ نه‌ركراوه‌ و له‌ده‌ره‌وه‌ی گوشتارگه‌كان سه‌ربڕدراوه‌ له‌ شوێنه‌كه‌یدا بگیرێت، ده‌ستبه‌جێ داده‌خرێت و مۆڵه‌تی كاركردنی لێوه‌ده‌گیرێته‌وه‌ و هه‌روه‌رها له‌ڕیی به‌شی یاسای قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه‌ خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاره‌ یاساییه‌كانی دادگا ده‌كرێته‌وه‌.‌

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.