به‌هۆی ژه‌هراویكردنی 25 قوتابی، دادگایه‌كی چین سزای له سێداره‌دانی بۆ مامۆستایه‌كی قوتابخانه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی ده‌ركرد .
دوای ژه‌هراویكردنی 25 قوتابی له قوتابخانه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی له شاری جیاوزوو له هه‌رێمی هینان له ناوه‌ڕاستی وڵاته‌كه، دادگایه‌كی چین سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر مامۆستایه‌ك دا سه‌پاند.
دادگای هینان مامۆستا وانگ یۆن-ی به‌وه تۆمه‌تباركردووه كه له‌ساڵی 2019 مادده‌ی نیترات سۆدیۆم-ی خستۆته نێو ژه‌مێكی قوتابیان و به‌وهۆیه‌وه 25 قوتابی ژه‌هراویبوون و قوتابییه‌كیش گیانی له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها دادگا چینییه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كردووه كه ئه‌و مامۆستا ئافره‌ته له ساڵی 2017 جارێكی دیكه هه‌وڵی داوه به‌هه‌مان مادده هاوسه‌ره‌كه‌ی ژه‌هراوی بكات،چونكه كێشه‌ی خێزانییان هه‌بووه.
شایانی باسه مادده‌ی نیترات سۆدیۆم بۆ پاراستنی گۆشت له تێكچوون به‌كار دێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژه‌می زیاده‌ی لێ وه‌ربگیرێت،ئه‌وا مرۆڤ تووشی ژه‌هراویبوون ده‌كات.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.