Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 21:50

سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى کۆچکردوو سه‌ڵاح کوێخا ده‌کات

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ پرسه‌نامه‌یه‌كدا سه‌ره‌خۆشی له‌ له‌ خانه‌واده‌ی سه‌ڵاح كوێخا ده‌كات.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌:

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و هاوڕێیانى كۆچكردوو سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرمیان ده‌كه‌م كه‌ به‌داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆ كۆچى دوایى كرد. هاوسۆز و هاوخه‌میانم، له‌ خواى مه‌زن داواكارین خوالێخۆشبوو بخاته‌ به‌ر به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى و ئارامى و دڵنه‌وایى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

كاك سەڵاح کوێخا نموونه‌یە‌كی جوانی بە‌رپرسیاریە‌تی پێشكە‌ش كرد و كادیرێكى ماندوونه‌ناس، دڵسۆز و كارامه‌ى لێهاتوو بوو، ساڵانێكى دوور و درێژى ته‌مه‌نى به‌ خزمه‌ت و پێشمه‌رگایه‌تى و تێكۆشان له‌پێناو گه‌ل و وڵاته‌كه‌یدا به‌خشى، ئه‌و ساڵانه‌ى سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان بوو، له‌ نزیكه‌وه‌ كارمان پێكه‌وه‌ كردووه‌ و هه‌میشه‌ به‌ هه‌موو توانایه‌وه‌ ویستوویه‌تى ئه‌وپه‌ڕى خزمه‌ت به‌ گه‌رمیان و گە‌رمیانییە‌كان بكات، كار و ئه‌ركه‌كانى به‌ خه‌مخۆرى به‌ڕێ ده‌كرد و زۆر مه‌به‌ستى بوو زۆرترین ئاوه‌دانى و خزمه‌تگوزارى بگاته‌ خه‌ڵكى قوربانیده‌رى گه‌رمیان و كه‌سوكارى سە‌ربە‌رزی ئه‌نفالكران.

گیانى شاد و یادى به‌ خێر.

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

29/9/2020

  •  
کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.