Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 22:09

 بەهۆی باڵنده‌ی فلامینگۆوە چەند ناوچەیەکی وان بوونەتە گەشتیاری

چه‌ند ڕۆژێک لەمەو لە ناوچەی سیدەکانی سەربە پارێزگای ھەولێر باڵندەیەکی فلامینگۆ لەلایەن ھاولاتیەک دۆزرایەوە
کوردستان TV
100%

لە شارۆچکەی ئەرجیش سەربە پارێزگای وانی باکووری کوردستان، ئەو شوێنانەی باڵندەی فلامینگۆیان لێدەنیشێتەوە دەکرێنە شوێنی گەشتیاری و پارک و شوێنی حەوانەوەیان تیادا دروست دەکرێت.

فلامینگۆ باڵنده‌یه‌كی ناوازەو قاچ و مل باریكە و پێکھاتەی ڕەنگی ئەوباڵندە بریتیە لەڕەنگی سپی ڕەش وسور ،حه‌ز به‌ گه‌رما و ئاو ده‌كه‌ن و ڕووه‌ك ده‌خۆن، بەپێی سەرچاوەی شارەزایابی ژینگە بەھۆی خۆراکە دەریایەکان ڕەنگی پەڕو باڵەکانیان بۆ ڕەنگی دیکەش دەگۆڕێت ،توانای فڕینێكی زۆریان هه‌یه‌ و هه‌ندێك جار له‌ نێوان كیشوه‌ركان كۆچ ده‌كه‌ن، نیشتمانی فلامینگۆ ده‌كه‌وێته‌ باشووری كه‌ناره‌كانی دورگه‌ی كاریبی له‌ ئه‌وروپا و لەکەنار دەریاکانی ڕوسیاو ئەفریقیا ولەچەند وەلات وشوێنی دیکەش دەبنە بەشێکی دیکە نیشتیمانی فلامینگۆ ، لەدەریاچەی ورمێ ڕۆژ ھەڵاتی کورستان و دەریاچەی وانی باکوری کوردستانیش ئه‌م جۆره‌ بالندەیە ھەن ‌، خه‌ڵكی بۆ بینینیان ماوه‌یه‌كی دوور ڕێگا ده‌بڕن.

چه‌ند ڕۆژێک لەمەو بەرو بۆ یەکەمجار لەحالەتێکی دەگمەنیشدا لەھەرێمی کوردستان و لە ناوچەی سیدەکانی سەربە پارێزگای ھەولێر باڵندەیەکی فلامینگۆ لەلایەن ھاولاتیەک دۆزرایەوە و دواتر لەلایەن تیمێکی سەربەبەڕێوەبەرایەتی پاراستنی ژینگەی ھەولێر وبەھاوکاری یەکەی ئیداری سیدەکان و ژینگەی ڕاپەڕین لەدەریاچەی ڕانیە ئەو بالندە یە گەڕێندرایەوە باوەشی سروشت فلامینگۆ له‌ ساڵێكدا دوو هێلكه‌ ده‌كات و یه‌ك دانه‌یان ده‌بێت به‌ باڵنده‌، بەھۆی کەمی زاوزێ و ڕاوکردن وپیربون ومردنیان ساڵ دوای ساڵ ژماره‌یان لە كه‌م بونەوە دایەوە لەبەر ئەوەش ناوی ئەو بالندەیە لەڕێز بەندی ئەو ئاژەڵ وباڵندانە دایە کە کڕین وفرۆشتنیان لە تەواوی جیھان قەدەغەیە،

مەھدی داود

ktv

ktv

ktv

كوردستان TV

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.