Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:03

له‌ عێراق ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گه‌یشته‌ 9122 که‌س

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری تایبه‌ت به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه‌ رایگه‌یاند: له‌م ماوه‌یه‌دا 4724 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌  2020/9/29 وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرای كرد، لە ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 4724 كه‌سی دیكه‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ هاتووه‌ 4028 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە، نه‌خۆشخانه‌كانیان جێهێشتووه‌.

ڕاشیگەیاندووە، 70 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و به‌وه‌ش كۆی گشتی گیانله‌ده‌ستدان  گه‌یشه‌ 9122 كه‌س.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووه‌، كۆی گشتی ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هه‌موو پارێزگاكان گه‌یشته‌ 358290 كەس و لەو ژمارەیەش 9122 كەس گیانیانلەدەستداوە و 288812 تووشبووش چاكبوونه‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه‌.

 

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.