وتەبێژی سەرۆکی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، كشانەوە یان داخستنی هەر نێردەیەكی دیپلۆماسی هەر وڵاتێک یان به‌تایبه‌تی له عێراق، ده‌رئه‌نجامی كاره‌ساتباری بۆ هه‌موو ناوچه‌كه ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 29ی ئه‌یلولی 2020، ئەحمەد مەلا تەلاڵ، وتەبێژی مستەفا سەرۆکی وەزیرانی عێراق لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، حکومەتی عێراق رەتیدەکاتەوە وڵاتەکەی ببێتە گۆڕەپانی ململانێی نێوان ئەمریکا و ئێران، گوتیشی: هه‌ردوو وڵاتیش پشتگیری ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی عێراق ده‌كه‌ن.
وتەبێژی سەرۆک وەزیران رایگه‌یاند: هەروەک مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران رایگه‌یاندووه، کە عێراق وڵاتێکی داگیرکراو نییە، بەڵکو بوونی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەسەر داواکاری حکومەتەکانی پێشوی عێراق بووە، هەروەک پێشوتریش رامانگەیاند حکومەت چەندین رێکاری بۆ پاراستنی ئاسایشی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان گرتوەتەبەر.
گوتیشی: كازمی سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كانی له هه‌وڵه‌كانی پاراستنی نێرده دیبلۆماتییه‌كان ئاگاداركردووه و حكومه‌ت سه‌رجه‌م ڕێوشوێنه‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌گرێته‌به‌ر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.