Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:24

بە فەرمانی سەرۆکی حکومەت بڕی 20 ملیار دینار بۆ ته‌واوکردنی پرۆژه‌ی دووسایدی کەلار - دەربەندیخان/ کەلار- سلێمانی ته‌رخان کرا

کوردستان TV
#7 #8
100%

بە فەرمانی سەرۆکی حکومەت بڕی 20 ملیار دینار بۆ دەستپێکردنەوە و تەواوکردنی پڕۆژەی وەستاوی جادەی دووسایدی کەلار - دەربەندیخان ( کەلار-سلێمانی ) خەرج دەکرێت.

لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە جادە و ڕێگاوبانەکان ، بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بڕی 20 ملیار دینار تەرخان کرا  بۆ دەستپێکردنەوە و تەواوکردنی پڕۆژەی وەستاوی جادەی دووسایدی کەلار - دەربەندیخان ( کەلار-سلێمانی ) کە ماوەیەک بوو وەستابوو. کە یەکێکە لە پڕۆژە گرنگەکانی دەڤەری گەرمیان و ئاسانکارییەکی زۆریش بۆ هاتووچۆی هاووڵاتییانی ئەو ناوچەیە دەکات.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.